شارپرێس:
دواى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌ڕه‌تكردنه‌وه‌ى نورى مالیكى بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، خودى مالیكى داوایه‌كى ئاراسته‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كردوه‌و داوایكردوه، به‌فه‌رمى دژى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى تره‌مپ بوه‌ستنه‌وه‌و ده‌ستوه‌ردانى وڵاتانى بیانى له‌پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت ڕه‌تبكه‌نه‌وه.
شه‌وى 27 له‌سه‌ر 28ى ئه‌م مانگه، دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ى عێراق‌و لایه‌نه شیعه‌كانى كرد هۆشداریى توندیداو ڕایگه‌یاند، "بیستومە وڵاتی مەزنی عێراق، خەریکە بڕیارێکی زۆر خراپ دەدات بەهێنانەوەی نوری مالیکی وەک سەرۆک وەزیران".
سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌و په‌یامه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، "دوایینجار کە مالیکی لەدەسەڵاتدا بوو، وڵاتەکە نقومی هەژاریی‌و پشێوییەکی تەواوەتی بوو، بۆیه نابێت ڕێگەبدەین ئەمە دوبارە ببێتەوە، بەهۆی سیاسەت‌و ئایدۆلۆژیا شێتانەکانییەوە، ئەگەر هەڵبژێردرێتەوە، ئەمریکا چیتر هاوکاریی عێراق ناکات‌و ئەگەر ئێمەش لەوێ نەبین بۆ یارمەتیدان، عێراق هیچ چانسێکی بۆ سەرکەوتن، خۆشگوزەرانی‌و ئازادیی نابێت".
دواى ئه‌و په‌یامه، نورى مالیكى په‌یامێكى به‌په‌له‌ى ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیی‌و كوتله‌و گروپه‌كانى سه‌ر به‌شیعه‌كانى عێراق كرد، هه‌رچى زوه كاردانه‌وه‌ى خۆیان نیشانبده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى دۆناڵد تره‌مپ-دا‌و سه‌ره‌نجامیش لایه‌نه شیعه‌كان هاتنه‌ده‌نگ‌و په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆكى ئه‌مریكایان به‌پێشێلكاریى سه‌روه‌ریى وڵاته‌كه‌یان ناوبرد.
هه‌ر له‌و ڕوه‌شه‌وه شارپرێس زانیاریى ئه‌وه‌ى ده‌ستكه‌وتوه، له‌دوو نامه‌ى جیادا بۆ سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كورد‌و سوننه، داوایكردوه ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌و لاى خۆیانه‌وه دژى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى تره‌مپ بێنه‌ده‌نگ‌و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ڕه‌تبكه‌نه‌وه، به‌ڵام تائێستا نه كورد‌و نه سوننه‌كانیش هیچ هه‌ڵوێستێكیان له‌وباره‌یه‌وه نیشان نه‌داوه.
شارپرێس زانیویه‌تى، له‌و نامه‌یه‌یدا كه ئاراسته‌ى پارتى‌و یه‌كێتیى كردوه، مالیكى وتویه‌تى، "بۆ ئه‌وه‌ى پێگه‌ى عێراق به‌هێزبێت‌و هه‌مومان وه‌ك عێراق دژى ده‌ستوه‌ردانى وڵاتانى بیانى بوه‌ستینه‌وه، ده‌بێت ئێوه‌ش هاوشان له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا بوه‌ستنه‌وه‌و دژى په‌یامه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا هه‌ڵوێست نیشان بده‌ن".
