چوار هاوڵاتى كورد له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ له‌گرتوخانه‌كانى شه‌رع گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 5720 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەپێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤدا، پێنج کەس لەژێر ئەشکەنجەدا لەناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی سەر بەحکومەتی سوریا گیانیان لەدەستدا، کە دەبێتە هۆی دروستبونی مەترسییەکی زۆر سەبارەت بەدۆخی دەستبەسەرکراوان‌و پێشێلکارییەکانی ناو زیندانەکان.


ڕوانگەی سوریی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکردوە؛  چوار کەس لەدانیشتوانی گەڕەکەکانی شێخ مەقسودو ئەشرەفییە لەژێر ئەشکەنجەدا لەناوەندەکانی دەستبەسەرکردنی حکومەتی سوریا گیانیان لەدەستداوه‌.

ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه‌، ئەمەش دوای ئەوەی لەکاتی ئەو ڕوداوانەی کە لە26ی کانونی دوەمدا لەو دوو گەڕەکە ڕویاندا، دەستگیرکرابون.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "هەروەها لە 9ی کانونی دوەمدا، کەسێکی سەر بەعەلەویه‌كان لەژێر ئەشکەنجەدا لەیەکێک لەگرتوخانەکانی هێزەکانی سوریا لەشاری حومس گیانی لەدەستداوه‌".

بەپەلە