شارپرێس:
فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات
(هه‌سه‌ده) ورده‌كاریى‌و ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ى نۆ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌رى
له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئاشكراكرد، ده‌شڵێت:"ماكرۆن پێی
وتم بڕۆ ڕێكه‌وتن واژۆبكه‌و ئه‌وه‌ى دیكه‌ى بۆ من لێگه‌ڕێ".
نۆ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر واته 22ى ئه‌م مانگه ڕاگه‌یه‌نرا
كه ژه‌نراڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هه‌سه‌ده پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنساوە پێگەیشتوە، تێیدا ماكرۆن پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی
ئاگربەست‌و گەڕانەوە بۆسەر مێزی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی سوریا دەربڕیوە.
دواى نۆ ڕۆژو شه‌وى ڕابردوو، ژه‌نراڵ مه‌زڵوم
عه‌بدى ورده‌كاریى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ى ئاشكراكرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ماكرۆن پێیى
وتم، من پێشنیازتان بۆ ده‌كه‌م ڕێککەوتنەکە واژۆبکەن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان كرد، من بۆخۆم
دەبمە گەرەنتیكاریى سیاسیی كورد".
عه‌بدى ئه‌وه‌شى وت، "ڕاسته ئەم ڕێککەوتنە
تەواوی خواستەکانی ئێمەی بەدینەهێناوە، بەڵام توانیی لانى كه‌م ڕێگریی لەکۆمەڵکوژیی‌و
خوێنڕشتن بکات، هه‌ربۆیه ئه‌وكاتیش له‌په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا سەرۆکی فەرەنسا ڕاسته‌وخۆ
وتى، من دەبمە گرەنتیکاری جێبەجێکردنی ڕێكکەوتنەكه‌تان له‌گه‌ڵ سوریا".
وه‌كو عه‌بدى باسیكرد، "ماكرۆن جه‌ختیكرده‌وه،
ئه‌و شه‌خسى خۆى وه‌كو سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا گره‌نتیكارى ڕێكه‌وتنى ئێمه‌ى كورد‌و سوریا
ده‌بێت، بۆیه وتى، ئه‌وه‌ى ده‌تانه‌وێت له‌سوریا داواى بكه‌ن‌و ئه‌وانیش ڕه‌زامه‌ند
ده‌بن، بۆ هه‌موو مافه‌كانیشتان بۆخۆم ده‌بمه گره‌نتیكارتان".
