شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئاشكراكراون، وردبینیكردن له‌لیستى موچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌به‌غدا كۆتاییهاتوه، سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، هه‌ركات یه‌كه‌ى ژمێركاریى دارایی به‌غدا داواى 120 ملیاره‌كه بكات، ته‌نها له‌ڕۆژێكدا پاره‌كه ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژمارى دارایی عێراق له‌ڕێگه‌ى بانكى ناوه‌ندییه‌وه له‌هه‌ولێر.
به‌دواداچونێكى میدیایى سه‌باره‌ت به‌چاره‌نوسى موچه‌ى مانگى یه‌كى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدادا ئاشكرایكردوه، پڕۆسەی وردبینیکردنی لیستی موچەی مانگی یه‌كی موچەخۆرانی هەرێم، لەبەغدا کۆتاییهاتوە.
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێمه‌وه زانیاریى ئه‌وه‌ى ئاشكراكردوه، وردبینییەکە تەواوبوەو ئێستا تەنها چاوەڕێی یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بەفەرمی داوای داهاتە نانەوتییەکان لهدارایی هه‌رێم بكات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكراشیكرد، داهاتى ناوخۆ ئاماده‌یه‌و هەرکات به‌غدا به‌فه‌رمى داوایكرد بۆیان ڕه‌وانه بكرێت، ته‌نها له‌ڕۆژێكدا بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی فیدراڵی دهخەنەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندییهوه.
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه‌ى دارایی هه‌رێم، چاوەڕواندەکرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا حکومەتی عێراق شایستەی دارایی موچەی فەرمانبەرانو خانەنشینانی هەرێم خەرجبکاتو ڕەوانەی بکات، بەهۆی ئەوەی هەرێم سەرجەم پابەندییە دارایی‌و نەوتییەکانی جێبەجێکردوە، چاوه‌ڕوانناكرێت هیچ گرفتێک بۆ ڕەوانەکردنی پارەکە لەئارادابێت.
بڕیاریشە ئەو فەرمانبەرانەی کە لە 31ی کانونی یەکەمی 2025 تەمەنی یاساییان تەواوکردوەو خانەنشینبون، موچەی ئەم مانگەیان بەبێ دواکەوتن وەربگرن.
ژمارەی ئەم فەرمانبەرانە زیاتر لەپێنج هه‌زار کەسەو بەهۆی ئەوەی زانیارییەکانیان بەسیستمی دیجیتاڵیی "پەیڕۆڵ" تۆمارکراوە، موچەکانیان لەگەڵ لیستە گشتییەکاندا ڕەوانەکراوە.
