شارپرێس:
چەندین خاوەن دوکان‌و چێشتخانە لەشاری قامیشلۆی
ڕۆژئاواى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نن، دەیان سەربازی ڕوسیا بەبێ دانه‌وه‌ى قەرزەكانیان
كه بۆ خواردن‌و خواردنەوە قه‌رزیان كردوه لەدوکان‌و چێشتخانەکان، فڕۆکەخانە شارەکەیان
بەجێهێشتوە.
خاوەنی سێ كۆگاو كۆشكى گه‌وره لەنزیک فڕۆکەخانەى
قامیشلۆ کە وەک بنکەیەکی سەربازیی ڕوسیا بەکارهێنرابوو، پشتڕاستیانکردەوە کە
"هەندێک لەسەربازانی ڕوسیا تا 500 دۆلار قەرزاربون‌و لەناکاو بەبێئەوەی قه‌رزه‌كه‌یان
بده‌نه‌وه، ڕۆیشتون".
بەوتەی ئەو فرۆشیارانە، "ئەو بڕە پارانەى
سه‌ربازه ڕوسه‌كان قه‌رزیان كردوه، بۆ جگەرەو خواردنەوەو خواردن بوه لەماوەی چەند
مانگێکدا".
وه‌كو باسیانكردوه، سەربازە ڕوسییەکان بەشێوەیەکی
ئاسایی پێشتر قەرزەکانیان داوه‌و هیچ كێشه‌یه‌ك ڕوینه‌داوه، به‌ڵام له‌ئێستادا بڕه
پاره‌یه‌كى زۆریان لایه‌و به‌بێئه‌وه‌ى بیده‌نه‌وه، قامیشلۆیان به‌جێهێشتوه.
بەوتەی شیروان کە یه‌كێكه له‌خاوەنی مۆڵه‌كانى
نزیك فڕۆکەخانە به‌تایبه‌ت سەربازه ڕوسه‌كان سه‌ردانیان كردوه وتویه‌تى، "کۆی
گشتیی قەرزەکان سێ هەزار دۆلار زیاتره، به‌ڵام هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان نه‌داوه‌و بەتەواوی
فڕۆکەخانەی قامیشلۆیان چۆڵكردوه".
خاوەن چێشتخانەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، هەوڵدەدەن
پەیوەندیی بەسەربازو ئەفسەرە ڕوسەکانەوە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەکان.
هەفتەی ڕابردوو هێزەکانی ڕوسیا دەستیان بەچۆڵکردنی
بنکەکەیان لەفڕۆکەخانەی قامیشلۆ له‌ڕۆژئاواى كوردستان کرد‌و به‌یه‌كجاریى چۆڵیان
كرد‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ بنكه‌ى سه‌ربازیى حه‌مەیمیم".
