له‌سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكى به‌فرو باران ڕوو له‌هه‌رێم ده‌كات

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2658 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

پێشبینیدەكرێت لەسبه‌ینێ سێشەممەوە شەپۆلێكی دیكەی بەفرو بارانبارین هەرێمی كوردستان بگرێتەوەو بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەوامبێت.


هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی شارەزای كەشناسی به‌شارپرێسى وت، "لەسبه‌ینێ سێشەممەوه‌ شەپۆلێکی دیكەی بەفرو بارانبارینی زۆرباش سەرتاسەری ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە".

وتیشى، "لەنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ئەگەری چالاکبونی هەورەبروسکەی بەهێزو تەرزەو بارانی بەخوڕ هەیەو بەهۆیەوە لەهەندێك شوێن مەترسی بەرزبونەوەی ئاستی ئاوو لافاو بەتایبەت لەشوێنە نزمانەکان هەیە".

شارەزاكەی كەشناشی وتیشی، "پێشبینیدەکرێت زۆرترین بڕی باران لەپارێزگای سلێمانی‌و هەڵەبجەو سۆران‌و ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر تۆماربکرێت، كاریگەریی شەپۆلەكەش تا ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە بەردەوامدەبێت".

ئه‌وه‌شى وت، "لەدرەنگانی شەوی پێنجشەممە لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێمی كوردستان ئەگەری ڕودانی دیاردەی چڕی ته‌مومژ هەیە بەهۆی بەرزبونەوەی ڕادەی شێ‌و دابەزینی پلەکانی گەرما، لەناوچە شاخاوییە سنورییەکاندا ئەگەری بەفربارینی باش هەیەو پلەکانی گەرماش 3-4 پلەی سیلیزی دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن".

بەپەلە