شارپرێس:
لقی سلێمانی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی ئاشكرایده‌كات، به‌بڕى زیاتر له110 هه‌زار دۆلار هاوكاریی نه‌خۆشخانه‌ى شار-یان له‌سلێمانى كردوه، ده‌شڵێت، "پشتیوانیکردن لەکەرتی تەندروستی لەم بارودۆخە سەختەی دارایی بەشێکی خەڵکی کوردستان، یەکێک لەئەرکەکانی ئێمەیەو دەمانەوێ لەم ڕێگەیەوە باری قورسی خەڵکی نەدار کەمێک سوک بکەین".
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، لقی سلێمانی تۆڕی هاوکاری کۆمەڵایەتی ئاشكرایكردوه، "ئه‌مڕۆ توانیویانه بەبڕی زیاتر لە110 هەزار دۆلار بەکەرەستەی پزیشکی، هاوکاریی نەخۆشخانەی شار لەسلێمانی بكه‌ن".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئه‌وه‌ش ڕونكراوه‌ته‌وه، دوێنێ دوشه‌ممه هاوكارییه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كه كه بڕێکی زۆر کەرەستەو ئامێری پزیشکی کە تایبەتبونه بەنەشتەرگەریی‌و شکاوی له‌خۆگرتبوو.
تۆڕى هاوكارى كۆمه‌ڵایه‌تى جه‌ختده‌كاته‌وه، "پشتیوانیکردن لەکەرتی تەندروستی لەم بارودۆخە سەختەی دارایی بەشێکی خەڵکی کوردستان، یەکێک لەئەرکەکانی ئێمەیەو دەمانەوێ لەم ڕێگەیەوە باری قورسی خەڵکی نەدار کەمێک سوک بکەینەوە، لەشەش ساڵی کاری تۆڕەکەشماندا دەیانجار هاوکاری نەخۆشخانەو بنکە تەندروستییەکان بوین".
