ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستەخوارەوە

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 572 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

 

شارپرێس:


ئاژانسی ڕۆیتەرز بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی ئەمریکیەوە بڵاویکردەوە، سوپای ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانی خستە خوارەوە کە لە کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی نزیک بووەوە لە دەریای عەرەب.

هاوکات شەش بەلەمی چەکداری ئێران گەمارۆی کەشتییەکیاندا کە ئاڵای ئەمریکای هەڵکردووەو فەرمانیان دا کە بوەستێت تا دەستی بەسەردا بگرن، بەڵام کەشتییەکە پابەند نەبووە و بە خێرایی ڕۆشتووە و لە کۆتاییدا لەلایەن کەشتییەکی سەربازی هێزی دەریایی ئەمریکاوە پارێزراوە.

ئەم کەشتییە بۆ گواستنەوە لە کاتی جەنگ و فریاگوزاری بەکاردەهێنرێت. دەستبەسەرداگرتنی قەیرانێکی گەورەی لێدەکەوتەوە، چونکە بە "بەشێک لە هێزی دەریایی ئەمریکا" دادەنرێت.