ترەمپ لەپشت ئاڵۆزییەکانی بازاڕی کانزاکانەوەیە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 276 جار خوێندراوه‌ته‌وه

 

شارپرێس:
دابەزین بەڕێژەی نزیکەی 7%ی نرخی زێڕ لە ڕۆژی دووشەممەدا بۆ خوار 4500 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک و زیویش کە دوای بەرزبوونەوەی بەهێز زیاتر لە 10%ی بەهاکەی لەدەستدا مشتومڕێکی زۆری دروستکردووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ئێندیپێندنت پێدەچێت ئەم ڕەوشە پەیوەست بێت بە یەک ڕووداوەوە ئەویش ڕاگەیاندنی ترەمپ بە هەڵبژاردنی کەڤین وارش بۆ سەرۆکایەتی بانکی فیدراڵی ئەمریکا.

ڕۆژنامەکە دەڵێت هەڵبژاردنی وارش، پارێزگاری پێشووی فیدراڵی  شتێکی سەرسوڕهێنەر نەبووە؛ لە مێژە لەنێو کاندیدە پێشەنگەکاندا بوو بۆ ئەو پۆستە. بەڵام  بووە هۆی ئاڵۆزی لە بازاڕەکانی کانزاکاندا. 

 زێڕ و زیو وەک خۆپارێزییەک لە هەڵاوسانی ئەمریکا سەیر دەکرێن، پابەندبوونی بانکی فیدراڵی لە ژێر سەرکردایەتی وارش بە سیاسەتی تووند، لەگەڵ هەوڵەکانی بۆ  کەمبوونەوەی هەڵاوسان لە ئەنجامدا هاندەرێک دەبێت  هەڵگرتنی زێڕ کەم بێتەوە.