شارپرێس:
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا هۆكارى ده‌ربازكردنى به‌شار ئه‌سه‌د له‌سوریاوه به‌ره‌و مۆسكۆ ئاشكراده‌كات‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌سه‌د ژه‌هراوى نه‌كراوه‌و ته‌ندروستییه‌كى زۆرباشى هه‌یه"، ده‌شڵێت، "به‌هۆى نه‌وته‌كه‌یه‌وه، ئه‌مریكا به‌رده‌وام هه‌وڵیداوه كورد له‌سوریا داببرێت".
لەكۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه لەمۆسکۆی پایتەختی ڕوسیا لەگەڵ زیاتر لە70 ڕۆژنامەنوس ئه‌نجامیدا، سێرگى لاڤرۆڤ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ڕایگه‌یاند، "بەشار ئەسەد لەبەر هۆکاری مرۆیی له‌ڕوسیایه، چونکە لەکاتی دورخستنەوەی لەدەسەڵاتدا، توشی مەترسی مردن بوەوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەمومان چارەنوسی موعەمەر قەزافیمان لەبیرە، بۆ ئەوەی نەتوانێت هەمان چارەنوسی قەزافی هه‌بێت، تەنها لەبەر هۆکاری مرۆیی هاوکاری ئەسەدو بنەماڵەکەییمان کرد‌و مافی پەنابەریمان پێدا".
سه‌باره‌ت به‌شوێنى نیشته‌جێبونى ئه‌سه‌د، لاڤرۆڤ جه‌ختیكرده‌وه، "هیچ کێشەیەک لەشوێنی نیشتەجێبونی ئه‌سه‌دو بنه‌ماڵه‌كه‌ى نییه لەمۆسكۆ".
سه‌باره‌ت به‌ده‌ربازكردنى به‌شار ئه‌سه‌دیش، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایكرد، "ئه‌وكات، هێزەکانی ڕوسیا فڕۆکەخانەی حمەیمیمیان بەڕوی بەشێک لەخه‌ڵكانى مەدەنی‌و کارمەندانی سەربازیدا کردەوە لەکاتی ڕوداوەکانی سوریادا، بەئامانجی پاراستنیان لەشەپۆلی توندوتیژی لەوکاتەدا".
ئه‌وه‌شى وت، "سەبارەت بەو ڕوداوە دڵتەزێنانەی کە لەبەشێک لەناوچەکانی سوریادا ڕویاندا له‌سه‌رده‌مى به‌شار ئه‌سه‌د، ئێمە هیچ بەرژەوەندییەکی تایبەتمان لەسوریا نەبوو، ئێمە هەمیشە لەگەڵ گەلی سوریا بوین‌و هەمیشە پاڵپشتی هەموو نەتەوەو مەزهەبەکان‌و ئاشتەوایی نەتەوەییمان کردوە".
وتیشى:"لەکاتێکدا ئەمریکا بەهەموو هەوڵەکانیەوە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی سوریا‌و به‌هۆى نه‌وته‌وه هه‌وڵى جیابونەوەى کوردانی لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەدا، ئێمه پشتگیریى یه‌كپارچه‌یى خاكى سوریامان ده‌كرد، ئه‌مریكا کێشەی زۆری لەکۆمەڵگەی سوریا‌و تورکیادا دروستکرد”.
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، "ئێمە هەمیشە داوای یەکگرتنەوەی دەستبەجێی هەموو ناوچەکانی سوریامان کردوە دوای گۆڕینی دەسەڵات لەمانگی کانونی دوەمی ڕابردوو، ئێمە بڕوامان بەپێویستی هەموو وڵاتانی ناوچەکە هەیە بۆ هاوکاریکردن لەسەقامگیریی‌و ئاوەدانکردنەوەی سوریا‌و یەکگرتویی خاکەكه‌ی".
