عێراق و تورکیا ڕێگریان لەبەشداری ناتانیاهۆ لەلوتکەی شەرم شێخ کرد

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 938 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرچاوە میدیاییەکانی عێراق و تورکیا ڕۆژی دووشەممە ئاماژەیان بەوە کرد کە تورکیا و عێراق هەڕەشەی کشانەوەیان لە لوتکەی شەرم شێخ لەسەر غەززە کردووە ئەگەر بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەشداری بکات.

سەرچاوەیەکی باڵا به ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، سودانی هەردوو لایەنی میسری و ئەمریکی ئاگادار کردووتەوە که ناتانیاهۆ به شداری بکات، عێراق له لوتکەی شەرم شێخ دەکشێتەوه .

سەرچاوەکە ڕوونیشیکردەوە "هیچ بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لەلایەن لایەنی میسرییەوە بۆ ناتانیاهۆ نەکراوە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی شەرم شێخ"، ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی "ترەمپ هەوڵی داوە ناتانیاهۆ بهێنێت  بۆ لوتکەی شەرم شێخ".

هاوکات میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، ئەردۆغان لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردەوە کە بەشداریکردنی لە لوتکەکەدا هەڵدەوەشێنێتەوە و دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا لەکاتێکدا ناتانیاهۆ بەشداری بکات.
ئ.ه