شارپرێس:
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە میانی ئامادەبوونی لە "لوتکەی ئاشتی لە شەرم شێخی میسر بۆ غەززە ڕایگەیاند، تیمە تەکنیکییەکان کار لەسەر پلانەکانی چەکداماڵینی حەماس دەستپێدەکەن.
داماڵینی چەک لەلایەن حەماسەوە یەکێکە لە بڕگەکانی قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە کە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە پەسەندکراوە.
ماکرۆن ئاماژەی بەوەشکرد، کار بۆ جێگیرکردنی هێزێکی نێونەتەوەیی لە غەززە و پێشکەشکردنی هاوکاریی بەهێزە ئەمنییەکانی فەلەستین دەکەن بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە "لوتکەی ئاشتی" ڕایگەیاند کە قۆناغی دووەمی ڕێککەوتنی غەززە دەستی پێکردووە.
لە ڕەشنووسی سەرەتایی ڕێککەوتنەکەدا کە ترەمپ پێشنیاری کردووە، حەماس ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر چەکداماڵین.
ئ.ه