شارپرێس:
بە پێی هەواڵی کەناڵی قاهیرە نیوز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پاش بەشداری لە لوتکەی ئاشتی شەرم شێخ کەمێک پێش ئێستا میسری جێهێشت.
شەرم شێخ ئەمڕۆ دووشەممە میوانداری لوتکەی نێودەوڵەتی کرد بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی غەززە، بە بەشداری سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی.
لوتکەکە بە هاوبەشی سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح سیسی و دۆناڵد ترەمپ بەڕێوەچوو.
بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، بزووتنەوەی حەماس بەشداری لوتکەکەی نەکردووە، بەڵام دەسەڵاتی فەلەستین بە نوێنەرایەتی شاندێکی فەرمی بە سەرۆکایەتی مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین بەشداربووە.
ئامادەبوونی عەباس دوای فشارە توندەکانی وڵاتانی عەرەبی بووەو بەهیلیکۆپتەری ئوردنی لەڕامەڵاوە چووەتە شەرم شێخ وەک نوێنەری هەموو فەلەستینییەکان.
ئ.ه