ڕێککەوتننامەی غەززە واژۆ کرا

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 264 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمەریکا، میسر، قەتەر و تورکیا، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، بەڵگەنامەی ڕێککەوتننامەی ئاشتی غەززەیان واژۆ کرد.

بەڵگەنامەکە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و عەبدولفەتاح سیسی هاوتا میسرییەکەی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا و شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی میری قەتەر واژۆ کراوە.

واژۆکردنەکە لە میانی لوتکەی شەرم شێخ بوو کە میسر میوانداریی کردووە، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی و بیانی ئەنجامدرا.

ترەمپ پێش واژۆکردنەکە وتی "کۆبوونەوەی لوتکەی شەرم شێخ ڕۆژێکی گەورەیە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵگەنامەکە زۆر گشتگیرە و یاسا و ڕێساکان ڕوون دەکاتەوە".
ئ.ه