شارپرێس:
له‌مانگى ئه‌یلولى ئه‌مساڵدا سه‌رۆكى توركیا، له‌كۆشكى سپى‌و له‌لایه‌ن
سه‌رۆكى ئه‌مریكاوه پێشوازییه‌كى گه‌رمى لێكراو كۆبونه‌وه‌یه‌كى گه‌رم‌و گوڕیان
ئه‌نجامدا، سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌ردۆغان له‌باره‌ى هه‌سه‌ده‌و ڕۆژئاواى
كوردستانه‌وه داواكاریی هه‌بوه، به‌ڵام تره‌مپ ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه‌و وتویه‌تى،
"هیچ داواكارییه‌ك پێشكه‌ش مه‌كه، هه‌سه‌ده هاوپه‌یمانى سه‌ره‌كى ئێمه‌و ئه‌وروپان‌و
به‌هێزترین هێزى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستن له‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى تیرۆردا".
25ى
ئه‌یلولى ئه‌مساڵ، نیۆیۆرك بوه ترافیكى گه‌وره‌ى دیبلۆماسى‌و چه‌ندین‌و سه‌رۆك‌و
سه‌ركرده‌ى وڵاتان ڕویان تێكردو چه‌ندین كۆبونه‌وه‌ى ئاشكرا‌و نهێنى به‌ڕێوه‌چون،
له‌و نێوه‌نده‌شدا، دۆناڵد تره‌مپ‌و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
ئەو پرسانەی لەنێوان تره‌مپ‌و ئه‌ردۆغان گفتوگۆیان لەسەرکرا بریتیبون
له(نەوتی ڕوسیا، فڕۆکەی ئێف 16و ئێف 35، سەرپەرشتینەکردنی داعش زیندانەکانى ڕۆژئاواى
كوردستان له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌و ڕاده‌ستكردنیان به‌سوپاى سوریا به‌پشتیوانى توركیا).
توركیا پشت له‌ڕوسیا ده‌كات‌و ئه‌مریكا ڕوو له‌ئه‌نكه‌ره ده‌كات
ئاژانسى فۆكس پرێس بڵاویكردوه‌ته‌وه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا ئەردۆغان‌و وەزیری وزەی تورکیا بەڵێنیان بەترەمپ-داوه،
قۆناغ بەقۆناغ پشت له‌وتى ڕوسیا بکات‌و پشتبەستنیش بەغازی ڕوسیا کەمبکه‌نه‌وه تائەوکاتەی
بەتەواوی پێویستیان پێى نامێنێت‌و ده‌رچه‌یه‌كى دیكه بۆ ده‌ستكه‌وتنى ده‌دۆزنه‌وه،
بەڵام ئەردۆغان مەرجی داناوه بۆ داڕشتنەوەی سیاسیه‌تى پرسی گواستنەوەی نەوتی عێراق‌و
هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕە جیهانییەکان‌و دڵنیابون لەوەی تورکیا توشی کەمی دابینکردنی
غاز‌و سوته‌مه‌نى نەبێت.
هه‌روه‌ها لەكۆبونه‌وه‌كه‌ى نێوان سەرۆکانى ئەمریکاو تورکیادا ڕێککەوتن
لەسەر ئەوەشکراوه، تورکیا واز لەکارکردن لەگەڵ ڕوسیا بهێنێت بۆ دروستکردنی وێستگەیەکی
ئەتۆمیی لەتورکیاو بۆ بونیادنانى ئه‌و وێستگه‌یه، کۆمپانیا ئەمریکیەکان سەرپەرشتیى
ئه‌وكاره بكه‌ن.
ڕه‌زامه‌نديى پنتاگۆن‌و كۆنگرێس
دواى ئه‌و به‌ڵێنانه، ئەمریکا ڕەزامەندیی نیشانداوه لەسەر فرۆشتنی
فڕۆکەی ئێف 16 بەتورکیاو نوێکردنەوەی فڕۆکە کۆنەکانیان، سەبارەت بەفرۆشتنی فڕۆکەی
ئێف 35یش به‌توركیا، ترەمپ بەئەردۆغانی وتوه، ئەم بابەتە پێویستی بەڕەزامەندی
پنتاگۆن‌و کۆنگرێس هەیە.
ترەمپ ئه‌وه‌شى وتوه، "تائێستا گرێبەستی فرۆشتنی 15 تا 40 فڕۆکە
بەئیمارات تەواو نەبوە، ئەگەری ئەوە هەیە ئەم فڕۆکانە بەتورکیا بفرۆشرێن ئەگەر ئیمارات
مامه‌ڵه‌ى کڕینه‌كانیان تەواو نەکات، به‌ڵام بۆ داواكارییه‌كانتان سه‌باره‌ت بەکڕینی
فڕۆکەی مەدەنی، ڕێککەوتننامەیەک بۆ کڕینیان واژۆدەکرێت، مەرجیشمان ئه‌وه‌یه بۆتان،
هەرکات ڕێککەوتنەکە واژۆکرا، دەبێت تورکیا دەستبەجێ له75%ی نرخەکەی بدات، به‌ڵام
ناتوانین فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان (درۆن)تان پێ بفرۆشین له‌گه‌ڵ پارچه‌ى یه‌ده‌گه‌كه‌ى،
چونكه سزاتان له‌سه‌ره، به‌ڵام هه‌وڵده‌ده‌ین سزاكانتان له‌سه‌ر كه‌مبكه‌ینه‌وه‌و
سه‌ره‌تا له‌فرۆشتنى پارچه‌ى یه‌ده‌گه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین".
میت سیخوڕیى به‌سه‌ر عێراقه‌وه ده‌كات‌و زانیاریى به‌تره‌مپ ده‌دات
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه ئیبراهیم كاڵن سه‌رۆكى ده‌زگاى
هه‌واڵگریى توركیا (میت)یش ئاماده‌بوو، ئەردۆغان ڕەزامەندیی نیشانداوه لەسەر پێدانی
زانیاریی لەسەر گروپه تیرۆریستییەکان لەعێراق‌و ئه‌و قەوارانه‌ى له‌لیستی
سزاكاندان به‌ئه‌مریكاو بۆ ئه‌وه‌ش هاکان فیدان‌و ئیبراهیم کاڵن-ى ڕاسپارد بۆ ئەنجامدانی
ئەو ئەرکە.
تره‌مپ ئه‌ردۆغانى سڕكرد!! ده‌زانن بۆ؟
هه‌روه‌ك دوابه‌دواى هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى ئەردۆغان به‌ترەمپ-دا،
هه‌وڵیدا ڕازیی بکات کە سەرپەرشتی زیندانەکانی داعش بکات، بۆ ئه‌وه‌ش وتویه‌تى،
"تورکیا‌و دەسەڵاتدارانی سوریا توانای پاراستنی کەمپ‌و زیندانەکانی داعشیان هەیەو
هەموو پشتیوانییەکی پێویست پێشکەشده‌كه‌ن".
پنتاگۆن‌و ئاسایشى نیشتمانى ئه‌مریكا له‌باره‌ى هه‌سه‌ده‌وه چی‌یان
وتوه؟
له‌وه‌ڵامى ئه‌و داواكاریه‌دا، تره‌مپ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه،
"بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ست نییه به‌ڕەزامەندیی منه‌وه، ئه‌و بڕیار لەئەستۆی پێنتاگۆن‌و
ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکایە، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌و داواكارییه‌ى تۆ بەتوندی ڕەتده‌كرێته‌وه،
چونكه ئه‌وان ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه بەرپرسیارێتی چاودێریکردنی زیندانەکانی داعش
بگوازێتەوە بۆ کەسێکی تر جگە لەهێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)".
تره‌مپ بۆ ئه‌ردۆغان: هه‌سه‌ده متمانه‌پێكراوترین هاوپه‌یمانمانه
تره‌مپ به‌ئه‌ردۆغانى وتوه، "هه‌سه‌ده هاوپەیمانێکی متمانەپێکراوی
ئەمریکاو ئه‌وروپایه، هه‌سه‌ده ئه‌و هێزه‌یه لەسوریا شەڕی داعشى كرد‌و توانیى لەڕوی
جوگرافیاوه شکستی پێبهێنێت".
تره‌مپ ئه‌وه‌شى به‌ئه‌ردۆغان ڕاگه‌یاندوه، "ئه‌و ڕێكخستن‌و شێوازى
خه‌باته‌ى هه‌سه‌ده به‌هاوكاریى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى ده‌یكات له‌سه‌رتاسه‌رى
سوریادا زۆر دامه‌زراوو به‌هێزه‌و ناتوانین هیچ بڕیارێك له‌دژیان بده‌ین‌و هیچ
دامه‌زراوه‌و ناوچه‌یه‌ك له‌هه‌سه‌ده وه‌ربگیرێته‌وه‌و بخرێته ژێر ده‌ستى حكومه‌تى
ئێستاى سوریا‌و هیچ هێزو گروپێكى دیكه‌وه".
ئیسرائیل به‌نیازى چییه له‌شنگال‌و نه‌ینه‌وا؟
دواى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى له‌لایه‌ن تره‌مپه‌وه له‌باره‌ى
ڕۆژئاواى كوردستان‌و هه‌سه‌ده‌وه، ئه‌ردۆغان داواى له‌تره‌مپ كردوه، "نابێت
ڕێگه‌بده‌یت ئیسرائیل، تورکیا به‌ئامانجبگرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت ڕێگریى له‌ئیسرائیل
بكرێت هاوپەیمانی لەگەڵ هیچ کام لەپێکهاتەکان لەسوریا یان تورکیا پێکبهێنێت، نابێت
ئیسرائیل پشتگیریی لەئۆپۆزسیۆنی توركیا بكات دژى ئەردۆغان لەهەڵبژاردنەکانی
داهاتودا‌و ڕێگه‌ش به‌وه نه‌درێت، ئیسرائیل هیچ بنکەیەک لەنەینەواو شنگال
دروستبكات، چونكه زانیاریمان هه‌یه به‌رنامه‌یه‌كى له‌و شێوه‌یه‌ى هه‌یه"،
له‌وه‌ڵامى ئه‌و داواكارییانه‌شدا تره‌مپ وتویه‌تى، "له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئه‌و
پرسانه باسده‌كه‌م".
