شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌رگریی شارستانیی دهۆك ئاشكرایده‌كات، له‌ڕوداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه ئاگاداركراونه‌ته‌وه له‌پاڵاوگه‌یه‌ك، ده‌شڵێت، "به‌هۆى به‌هێزى ئاگره‌كه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه".
به‌رگریى شارستانى دهۆك ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، ئه‌مڕۆ په‌یوه‌ندیی به‌هێزه‌كانیانه‌وه كراوه‌و له‌باره‌ی بونی ڕوداوێك له‌ناوچه‌ی كواشێ، ده‌ركه‌وت كه ئاگر له‌ناو پاڵاوگه‌یه‌كدا كه‌وتوه‌ته‌وه.
ده‌شڵێت، "تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیی سێمێلێ گه‌یشتونه‌ته شوێنی ڕوداوه‌كه‌و ئاگره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكردوه".
له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا به‌رگریى شارستانى نوسیویه‌تى، "به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و ڕوداوه‌وه دوو كرێكار سوتان‌و گیانیان له‌ده‌ستداو هه‌روه‌ها شۆفێری تانكه‌رێكیش به‌ڕێژه‌ی 75% جه‌سته‌ى سوتاوه".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ئه‌وكه‌سانه‌ی كه گیانیان له‌ده‌ستداوه یه‌كێكیان ناوی (مه‌سعود حسێن)ه‌و ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌و كرێكاره‌كه‌ی دیكه‌ش ناوی (قیدار دیندار)ه‌و ته‌مه‌نی 19 ساڵه.