شارپرێس:
ئەمڕۆ شاندی باڵای سوریا گەیشتنە تورکیا بۆ فراوانکردنی هاوکارییەکان لەبوارەکانی سەربازی و هەواڵگریی.
میدیای فەڕمی تورکیا بڵاویکردوەتەوە، وەزیری دەرەوە هاکان فیدان، بەرگریی یاشار گولەر و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا میت ئیبراهیم کاڵن لە ئەنقەرە لەگەڵ هاوتا سوریاییەکانیان کۆبوونەوە.
بە پێی سەرچاوەکان، فیدان، گولەر و کالن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوریا، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری بەرگریی مورهەف ئەبو قوسرە و سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی حوسێن سەلامە لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.
سەرچاوەکان دەشڵێن، لە کۆبوونەوەکەدا هەماهەنگی لە بواری ئەمنی لە نێوان تورکیا و سوریا و هەروەها پرسە هەنووکەییەکان تاوتوێ کرا.
ئ.ه