شارپرێس:
كۆمارى ئیسلامى ئێران له‌باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم هاته‌ده‌نگ‌و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئێران لەکاتی جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا، سێ چاوەڕوانی لەحکومەت‌و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هەبوو کە هەرسێ چاوەڕوانییەکەی بەئەرێنی جێبەجێکران".
فەرامەرز ئەسەدی کونسوڵی گشتیی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌هه‌رێم باسى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ولێرو تاران ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "لەهەردوو دیوی ئەم سنورە، دوو نەتەوە ناژین، بەڵکو یەک نەتەوەن"، ده‌شڵێت:"ئەمەش بوەتە هۆی ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوانمان زیاتر پەرەبستێنێت".
کونسوڵی گشتیی ئێران له‌هه‌رێمى كوردستان وتی، "خەڵکی هەردوو دیوی ئەم سنورە پەیوەندی خزمایەتییان هەیە، لەبابه‌تە سیاسییەکانیشدا ئێستا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لەباڵاترین ئاستی خۆیدایە".
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "وەک دەزانن لەکاروباری سیاسیی‌دا کاتێک سەرۆکی هەرێم‌و سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەردانی تاران دەکەن‌و باڵاترین بەرپرسی سیاسیی‌و بەڕێوەبەریی ئێران کە سەرۆک کۆمار مەسعود پزیشکیانە، سەردانی هەرێم دەکات، بۆ خۆی دەربڕى ئه‌و ڕاستیه‌یه کە پەیوەندییەکانی هەرێم‌و کۆماری ئیسلامی ئێران لەچ ئاستێکدایە".
کونسوڵی گشتیی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێران لەکاتی جەنگی 12 ڕۆژەی لەگەڵ ئیسرائیل‌دا، سێ چاوەڕوانی لەحکومەت‌و دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان هەبوو کە هەرسێ چاوەڕوانییەکەی بەئەرێنی جێبەجێکران".
فەرامەرز ئەسەدی ئه‌وه‌شى وت، "چاوەڕوانیمان لەهەرێم وەک دراوسێ‌و براو هاوپەیمانی ئێمە ئەوەبوو، لە 12 ڕۆژی جەنگدا نەبێتە سەرچاوەی هێرش بۆسەر کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەگەر بەڕاستگۆییەوە باسی بکەین، ئەمە بەتەواوی لەبەرچاوگیراو مافی دراوسێیەتیان بەتەواوی جێبەجێکرد".
