شارپرێس:
کەمێک له‌مه‌وبه‌ر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە تەلئەبیب‌و بڕیاروایه له‌په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته وتارێك پێشكه‌شبكات‌و دواتریش چاوى به‌كه‌سوكارى بارمته‌كان بكه‌وێت، هه‌ر ئه‌مڕۆش ته‌لئه‌بیب به‌ره‌و میسر به‌جێده‌هێڵێت.
هەریەکە لەبنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل‌و ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل‌و باڵیۆزی ئیسرائیل لەئەمریکاو باڵیۆزی ئەمریکا لەته‌لئه‌بیب پێشوازییان لەترەمپ کرد.
به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، پێشبینیدەکرێت، هەر ئەمڕۆ لەبەردەم كنێست (پەرلەمانی ئیسرائیل) تره‌مپ وتارێک پێشکەشبکات‌و چاویشى بەخێزانی بارمتەکان بکەوێت.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵیش ده‌ڵێن، دواى به‌رنامه‌ى كاره‌كه‌ى له‌ته‌لئه‌بیب، سه‌رۆكى ئه‌مریكا دوای نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ دەچێتە میسر به‌مه‌به‌ستى بەشداریكردن لەڕێوڕەسمی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاشتی غەززە كه به‌به‌شداریى 25 سه‌رۆك‌و نوێنه‌رایه‌تى وڵاتانى جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.