شارپرێس:
سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەمەبەستی بەشداریکردن لەلوتکەی ئاشتیی غەززە بەرەو شەرەم شێخی میسر بەڕێکەوت، بەر لەسەردانەکە باس لەبەشداریی عێراق لەلوتکەکە نەکرابوو، سه‌رچاوه‌كانیش ده‌ڵێن، "سودانى به‌رله‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى له‌عێراقه‌وه بفڕێت، میسر‌و ئه‌مریكاى له‌بابه‌تێك ئاگاداركردوه‌ته‌وه".
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە لوتکەی ئاشتیی غەززە لەشاری شەرەم شێخ بەسەرۆکایەتی هەریەک لەعەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر‌و دۆناڵد ترەمپ سه‌رۆكى ئەمریکاو بەبەشداری نوێنەرانی زیاتر لە 20 وڵات‌و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەبچێت.
سه‌رچاوه سیاسیى‌و دیبلۆماسییه‌كان ده‌ڵێن، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، هه‌ریه‌ك له‌ئیسرائیل‌و حەماس بەشداریی لوتکەکە ناکەن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشكرایكردوه، ئەمڕۆ دوشەممە محەممەد شیاع سودانی، بەمەبەستی بەشداریکردن لەلوتکەی ئاشتیی غەززە بەرەو شەرەم شێخی میسر بەڕێکەوتوه.
بەشداریی سودانی لەلوتکەکە چاوەڕوانکراو نەبوو، چونکە پێش سەردانەکە بەهیچ شێوەیەک باس لەبەشداریکردنی عێراق لەلوتکەکە یان ئاراستەکردنی بانگهێشتنامە لەلایەن میسر یان ئەمریکا بۆ عێراق بۆ ئامادەبون لەلوتکەکەدا نەکرابوو.
ئەمریکاو میسر‌و قەتەرو تورکیا لەمیانی بەڕێوەچونی لوتکە چاوەڕوانکراوەکەدا بەڵگەنامەیەکی گەرەنتی بۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لەغەززە واژۆدەکەن.
هه‌روه‌ك چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى عێراقى ئاشكرایانكردوه، "محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەردولایەنی میسری‌و ئەمریکای ئاگادارکردوه‌ته‌وه، عێراق ئه‌مڕۆ له‌لوتکەكه‌دا به‌شداریى ده‌كات، به‌ڵام ئەگەربێت‌و بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل بەشداریی بکات، عێراق دەکشێتەوە، ئەمەش هەڵوێستی كۆتایی عێراقە".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، میدیاى ئیسرائیلى ڕایگه‌یاندوه، بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل، بەھۆی ڕێکاری ئایینییەوە بەشداریکردنی لەلوتکەی شه‌ره‌م شێخ ناكات‌و هه‌لێوه‌شاندوه‌ته‌وه.