سەدام حوسێن مافی بەشداریکردنی لەهەڵبژاردنەکان پێدرایەوە

عیراق

5 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3683 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیاری دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی لەئەنجومەنی باڵای دادوەری، قبوڵکردنی تانەی پێشکەشکراوی لەلایەن كاندیدى هاوپەیمانیەتی "عەزم" لەکەرکوک، سەدام حسێن حەبیب عەبدولنعێیمی، دژی بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران بۆ دورخستنەوەی لەهەڵبژاردنەکان، ڕاگەیاندو بڕیاری دورخستنەوەکەی هەڵوەشاندەوە.


دەستەکە، بەسەرۆکایەتیی دادوەر فوئاد حەسەن فوئاد ڕونیکردوه‌تەوە، بڕیاری ژمارە (69)ی کۆمسیاران لە10ی تشرینی یەکەمی 2025، پێچەوانەی یاساو ڕێنماییە کارپێکراوەکانە، چونکە پشتی بەپاساوی یاسایی پێویست نەبەستوە.

لەبڕیارەکەیدا پشتی بەیاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ژمارە 9ی ساڵی 2020و یاسای دەستەی نیشتمانی هەڵبژاردنەکان ژمارە 11ی ساڵی 2007 بەستوە، جەختیکردوه‌تەوە، لەسەر دوبارە دانانەوەی كاندیده‌كه‌ لەناو لیستی کەرکوکدا.

هەروەک بڕیارەکە ئاراستەی کۆمسیۆن کراوە بەگرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکە.

بڕیارەکە بەهەنگاوێک دادەندرێت بۆ دڵنیابون لەدادپەروەریی‌و پاراستنی مافەکانی هەڵبژاردنی هەموو كاندیده‌كان.

بەپەلە