شارپرێس:
بنیامین ناتانیاهۆ ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا بۆ هاوڵاتیانی وڵاتهكهى ڕایگەیاند، "ئەمشەو شەوێکی پڕ ئیحساسە، تێکەڵ بەفرمێسکو شادییە، چونکە سبەینێ دوشهممه منداڵەکانمان دەگەڕێنەوەسەر خاکی خۆیان"، دهشڵێت، "ئاگاداربن شهڕ كۆتایی نههاتوهو پلانى هێرشكردن ههیه".
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگهیاند، "بەهاوکارییو هەوڵی هاوبەش، سەرکەوتنی گەورەمان بەدەستهێنا؛ سەرکەوتنێک کە جیهانی سەرسامکردوە، لەهەر شوێنێک شەڕمان کردبێت، سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا شەڕەکە کۆتایی نەهاتوە".
ناتانیاهۆ ئاشكرایكرد، "هەندێک لەدوژمنان بەنیازن جارێکی دیکە هێرشبکەنەسەر ئیسرائیل!".
لەدرێژەی قسەکانیدا وتی، "بەهۆی ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستمانهێناون، ئێستا دەرفەتی گەورە لەبەردەمماندایە؛ دەرفەتگەلێک کە پێشتر ئەزمونی هاوشێوەمان نەکردوە".