شارپرێس:
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر ڕایگەیاند: ڕۆڵی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە پێشخستنی هەوڵەکانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرز دەنرخێنین.
سەرۆک کۆماری میسر دووپاتی کردەوە، ترەمپ تاکە کەسە کە توانای بەرقەرارکردنی ئاشتی لە ناوچەکەماندا هەیە.
لای خۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند، چاوەڕوانی پێشکەوتنی بەرچاو لە پڕۆسەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکەین.
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە میسر کارێکی گەورە دەکات، منیش هەمیشە پشتیوانی سەرۆک سیسی دەکەم.
ئ.ه