شارپرێس:
عەلی حەمە ساڵح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس هۆشداری لەبارەی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەوە دەدات.
عەلی حەمەساڵح دەڵێت ئەوانەی بانگەشە بۆ بایکۆت دەکەن یان ناچن بۆ دەنگدان کارێکی خراپە، نابێت گۆڕەپانەکە بۆ پارتی و یەکێتی چۆڵ بکرێت.
دەشڵێت، پەرلەمانتاری باش هەبێت لەبەغدا دەتوانرێت کاری باش بکرێت، سوودی زۆری دەبێت.
عەلی حەمەساڵح ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو کورسییەکانی پشکی کوردیش کە 61 کورسییە بەریت و یەکێتی و پارتی و حزبی دیکەش نەمێنن، ناتوانیت سەرۆکوەزیران بەریت، بەڵام دەتوانی بەزۆر شێوازی دیکە سودی لێ وەربگریت بۆ خزمەت کردن و کارکردن وەک ئۆپۆزسیۆن لە کوردستان.
هەروەها عەلی حەمە ساڵح سوپاسی دەنگدەرانیان دەکات کە بەپشتیوانی ئەوان هاتونە گۆڕەپانەکە و زۆر حزبی دیکە هەبووە نەیتوانیوە ئەوە بکات، وتیشی، لەمتمانەی خەڵک و بەرپرسیارێتی و دنیا و دواڕۆژ تێدەگەن.
ئ.ه