شارپرێس:
سه‌رۆكى قه‌واره‌ى به‌ره‌ى گه‌ل له‌زیندانه‌وه په‌یامێك ئاراسته‌ى كاندید‌و لایه‌نگرانى حزبه‌كه‌ى ده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "به‌هێزه‌وه بچنه ناو گۆڕه‌پانى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌وه"، هاوكات له‌باره‌ى گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نيشتمانى كوردستانيش، سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى خۆى سه‌رپشك ده‌كات.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له‌لاهور شێخ جه‌نگى به‌شارپرێس-ى وت، "ئه‌مڕۆ ئاواز شێخ جه‌نگى، سه‌ردانى براكه‌ى (لاهور شێخ جه‌نگى) كردوه له‌گرتوخانه‌ى ئاسایش له‌كانى گۆمه‌ى شارى سلێمانى".
سه‌رچاوه‌كه وتیشى، "ئاوازی خوشكى، به‌لاهور شێخ جه‌نگى وتوه، خه‌ڵك‌و كاندیده‌كانیان ترسیان هه‌یه له‌وه‌ى پشتیوانیى جه‌ماوه‌ریى نه‌كرێن‌و تاڕاده‌یه‌ك پشتیان ساردبوه‌ته‌وه له‌بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، له‌به‌رامبه‌ریشدا لاهور شێخ جه‌نگى به‌ئاوازی خوشكیدا په‌یامێكى ئاراسته‌ى كاندید‌و لایه‌نگرو جه‌ماوه‌رى به‌ره‌ى گه‌ل كردوه".
به‌وته‌ى سه‌رچاوه‌كه، "له‌په‌یامه‌كه‌یدا، لاهور شێخ جەنگی لەزیندانەوە وتویه‌تى، داوا لەهەموو کاندیدانی بەرەی گەل ده‌كه‌م بەردەوامبن‌و بەهێزەوە بچنه ناو گۆرەپانی بانگەشەی هەڵبژاردن‌و دڵنیابن پشتیوانیى جه‌ماوه‌ریش بۆیان زۆرباش ده‌بێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى ئاشكراكرد، "سه‌باره‌ت به‌گیراوانى لاله‌زاریش، لاهور شێخ جه‌نگى، بورهان ڕه‌شید گوڵه‌ى وه‌كو سه‌رۆكى تیمى پارێزه‌رانى خۆى سه‌رپشككردوه، بچێته هه‌ر گفتوگۆ‌و دانوستانێكه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان بۆ ئازادكردنیان".
نزیکەی کاتژمێر 4ى بەرەبەیانی 22ی ئابی 2025، ژمارەیەک هێزی ئەمنیی لەسلێمانی هێرشیانکردەسەر هۆتێل لالەزار، دوای زیاتر لەسێ کاتژمێر ڕووبەڕووبووەنەوە، لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکى بەرەى گەل‌و پۆڵاد شێخ جه‌نگى‌و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه دەستگیرکران‌و چه‌ند كه‌سێكیش گیانیان له‌ده‌ستدا.
