شارپرێس:
وته‌بێژى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌رچى كاتێكى زۆر ماوه بۆ بانگه‌شه، به‌ڵام له‌ده‌ستپێكه‌وه تا ئه‌مڕۆ، 400 سه‌رپێچى بانگه‌شه له‌سه‌رتاسه‌رى عێراق به‌هه‌رێمى كوردستانیشه‌وه تۆماركراون.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان له‌لێدوانێكدا به‌شارپرێسى وت، "ژمارەی ئەو سەرپێچییانەی لەلایەن کۆمسیۆنه‌وه لەسەر کاندیدو دروشمی لیست‌و هاوپەیمانێتییەکان تۆمارکراوە، كه به‌گوێره‌ى بڕیارەکانی ئەنجومەنی کۆمسیاران سزادان دەیانگرێتەوە، گەیشتوه 400 حاڵەت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، سەرپێچییەکان بەسەر هەردوو ڕەگەزدا لەکاندیدان دابەشبون، کە پیاوان 291 سەرپێچی‌و ژنانیش 49 سەرپێچیه، هاوکات 60 سەرپێچیش لەدروشمەکانی لیست‌و هاوپەیمانێتییەکاندا لەپێش هەڵمەتی هەڵبژاردن هەیە.
ئەمەش لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو ژماره‌ى سەرپێچییەکان 291 حاڵەت بون‌و لەم هەفتەیەدا بۆ 400 حاڵەت زیادیکردوە.