شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرایكردوه، تیمێكى تایبه‌تى سه‌ربازیى سوپاى توركیا، به‌په‌له خۆیان گه‌یاندوه‌ته قه‌ندیل، ده‌شڵێت:"هاتنى تیمه تایبه‌ته‌كه‌ى سوپاى توركیا بۆ یه‌ك مه‌به‌ست‌و ئامانج بوه".
بەگوێرەی ئه‌و زانیاریانه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار ئاشكرایكردوه، دوێنی چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی بەرفراوانیان دەستپێکردوە بۆ بردنه‌وه‌ى پاشماوەی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سیخوڕی کە لەسنورەکانی چیای قەندیل ڕۆژێك پێشتر‌و له‌نزیك ئاواییه‌ك کەوته‌خوارەوە.
ڕۆژی سێشەممە فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوان لەناوچەی کۆزینەی نێوان گوندەکانی زارگەلی‌و پردەشاڵی بناری قەندیل کەوتەخوارەوە، ئه‌گه‌رچى تائێستا هیچ لایەنێک بەفەرمی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی درۆنه‌كه‌ى ئاشکرانەکردوە، به‌ڵام زانرا كه درۆنه‌كه توركیى بوه.
ئه‌و سەرچاوەیەى زانیارییه‌كانى ئاشكراكردوه وتوشیه‌تى، "هێزەکانی تورکیا چونەتە ناو بەشی ڕۆژئاوای چیای قەندیل لەهەرێمی کوردستان، بەمەبەستی كۆكردنه‌وه‌و پاشان بردنه‌وه‌ى پاشماوەی درۆنه‌كه كه لەبارودۆخێکی نادیاردا کەوتوەتە خوارەوە".
ئه‌وه‌شى وتوه، "زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوەدەکەن کە فڕۆکەکە ئامێری هەستیاری هەڵگرتوە، ئەمەش وایکردوە هێزەکان بچنە ناوچە سەخت‌و ئاڵۆزەکانەوە بۆ گەیشتن بەپاشماوەکانی".
به‌وته‌ى ئه‌و سەرچاوەیە، "چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکی لەساڵانی ڕابردودا لەناوچە شاخاوییە سەختەکان، لەوانە قەندیل، بەهۆکاری جۆراوجۆر کەوتونەتە خوارەوە، لەوانە گرفتی تەکنیکی یان ڕاستەوخۆ کراونەتە ئامانج، بەڵام ئەنكەرە هەوڵدەدات ئەو ڕوداوانە بشارێتەوە، چونکە بەلێدانێک لەشانازیی پیشەسازی سەربازییەکەی دەزانێت".
