پارتی بۆ یەکێتی: چاوەڕێ مەبن دوای هەڵبژاردن هەمان دەستکەوتی پێش هەڵبژاردنتان لە حکومەت هەبێت

کوردستان

15/10/2025‌ 9359 جار خوێندراوه‌ته‌وه


هێمن هەورامی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت "ئەگەر" حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکبهێندرێت، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەمان "دەستکەوتی" بەر لە هەڵبژاردنەکەی لە حکومەتی داهاتوودا نابێت.

هێمن هەورامی لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاندووە، پێنەدانی وەزارەتی ناوخۆ بە یەکێتی "پاساوە" وەك هەورامی دەڵێت "ئەگەر پارتی ئەو وەزارەتەشی بدایەتە یەکێتی، حکومەت هەر پێش هەڵبژاردن پێکنەدەهێنرا، چونکە یەکێتی هۆکار بوو".

هێمن هەورامی هەر لەو چاوپێکەوتنەدا باسی لەوەشکرد، پارتی لەم هەڵبژاردنەدا نەک هەر کورسییەکانی خۆی بەدەستدەهێنێتەوە، بەڵکو زیاتر لەوەش دەباتەوە و هێزی ژمارە یەکی هەرێمی کوردستان دەبێت.