ئیسرائیل ڕێگانادات تیمەکانی تورکیا بچنە کەرتی غەززەوە

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 357 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

میدیای ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ئیسرائیل ڕێگری لە تیمێکی تورکیا کردووە بۆ چوونە ناو کەرتی غەززە بۆ بەشداریکردن لە گەڕان بەدوای تەرمی ڕفێندراوەکان لە غەززە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی i24NEWS، "لە ئێستادا بەرپرسانی ئیسرائیل ڕێگری دەکەن شاندێکی تورکیا کە تیمەکانی فریاگوزاری و ئامێریان پێیە بچنە نێو کەرتی غەززەوە".

بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، "حەماس لە ئێستادا توانای گەڕاندنەوەی تەرمەکانی هەیە، هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی ڕێگە بە تورکەکان بدەن بچنە ناو کەرتەوە".

ئاماژەیان بەوەشکردووە، "حەماس دەزانێت زۆربەی تەرمەکان لە کوێن و لە هەندێک حاڵەتدا ئامێری قورس پێویستە بۆ دەرهێنانەوەیان".

پێشتر سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایانگەیاندبوو کە ئەنقەرە بە ناردنی تیمێکی پسپۆڕ بەشداری لەگەڕان بەدوای تەرمەکاندا دەکات لەنێو داروپەردووی باڵەخانەکانی کەرتی غەززە.
ئ.ە