ئیسرائیل هێرشیکردەوه سەر لوبنان

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل شارۆچکەی شەمستاری کردە ئامانج لەپارێزگای بەعلبەک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری لیتانی لە دۆڵی بیقاع لە لوبنان.

بەگوێرەی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی لەچەند ئەکاونتێکی پلاتفۆرمی ئێکس بڵاوکرانەوە دوکەڵ لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بەرزبووەتەوە، بەڵام هیچ هەواڵێک لەبارەی زیانەکانی گیانیەوە نەبووە.

 ئاژانسی هەواڵی لوبنان بڵاویکردەوە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل بە مووشەکێک ڕێگای نێوان شارۆچکەکانی شەرقیە و کەوتارییە سیادی کردە ئامانج.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هاوکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئیسرائیل هەڵیکوتایە سەر ناوچەی عەلی ئەلتاهر لە ناوەڕاستی باکوری شارۆچکەی نەبتییە.
ئ.ه