پیاوه‌ ده‌مامكداره‌كه‌ چى به‌سه‌رهات؟ حه‌ماس ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 3721 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بزوتنەوەی حەماس هۆشدارییەکی توندی دەرکردوە دژی زیادبونی ئەو دەنگۆیانەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بەچارەنوسی وتەبێژی لیواکانی قەسام، ئەبو عوبەیدە بڵاودەکرێنەوە.


لەبەیاننامەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر پێویستیی پابەندنەبون بەو هەواڵە چەواشەکارانەی کە باس لەنزیکبونەوەی دەرکەوتنەوەی یان مردنی دەکەن، چونکە "ئەو دەنگۆیانە ئامانجی ئەمنی‌و مەعنەوییان هەیە بۆ لەرزاندنی متمانە لەڕیزەکانی مقاوەمەی فەڵەستینیدا".

حەماس داوای لەبەکارهێنەران‌و دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردوە کە "وریابن"و تەنها پشت بەبەیاننامە فەرمییەکانی بزوتنەوەکە ببەستن وەک "تاکە سەرچاوەی متمانەپێکراو".

ئەم هۆشدارییە دوای نزیکەی دوو مانگ دێت لەڕاگەیاندنی ئیسرائیل سەبارەت بەکوشتنی ئەبو عوبەیدە لەهێرشێکی ورددا لەشاری غەززە، کە بەهاوکاریی دەزگای شاباک ئەنجامدراوه‌.

سەرەڕای پشتڕاستکردنەوەی ئیسرائیل بۆ سەرکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە، تائێستا حەماس هیچ بەیاننامەیەکی فەرمی لەبارەی کوژرانییەوە دەرنەکردوە. 

ئەبو عوبەیدە بەکەسایەتییەکی سەرەکیی بزوتنەوەی حەماس دادەنرێت‌و پێشتریش چەندجارێک لەلایەن ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج.

بەپەلە