شارپرێس:
شەو ڕابردوو حەوت هاوڵاتی کاسب‌و شوان بەهۆی بەفربارینو نالەباری کەشوهەواوه گیریانخواردوەو له‌به‌یانى ئه‌مڕۆشه‌وه ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سیدەکان بۆ دۆزینه‌وه‌و سۆراغیان بەرەو ئەو شوێنە بەڕێکەوتون.
به‌گوێره‌ى زانیاریه‌كان، شەوی ڕابردوو لەکانی خوماری سنوری کێلەشین، حەوت هاوڵاتی بەهۆی نالەباری کەشوهەواوه گیریانخواردوەو ئێستا ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانی سیدەکان بۆ دۆزینه‌وه‌و سۆراغیان بەرەو ئەو شوێنە بەڕێکەوتون.
زانیارییه‌كان باس لهوهدهكهن، توانراوه سۆراغى ئه‌و حه‌وت هاوڵاتیه بكرێت، به‌وه‌ى كه سه‌لامه‌تن، بەڵام هێشتا نه‌توانراوه بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
ماوەی دوو ڕۆژە سەرەڕای بارانبارین، یەکەم بەفربارینی وەرزی ئەمساڵ کوێستان‌و لوتکەی چیا‌و بەرزاییەکانی سیدەکانی گرتوه‌تەوەو تائێستاش ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیانو ئاژەڵداران بۆ بەخێوکردنی مەڕوماڵات لەو کوێستانانە ماونەتەوە.