شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى شارپرێس له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه ده‌ستیكه‌وتوه، په‌یكه‌رى ئه‌و وه‌زاره‌ته گۆڕانكاریى به‌سه‌ردادێت‌و بۆ یه‌كخستنى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش له‌چوارچێوه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه، هه‌رێمى كوردستان دابه‌شى دوو ده‌ڤه‌رى سه‌ركردایه‌تى سه‌ربازیى ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ورده‌كاریى گۆڕانكاریى په‌یكه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى بۆ شارپرێس ئاشكرایكردو ڕایگه‌یاند، "وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه په‌یكه‌رى وه‌زاره‌ته‌كه نوێده‌كاته‌وه، په‌یكه‌ره‌كه له‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركان شۆڕ ده‌بێته‌وه بۆ دوو ده‌ڤه‌رى سه‌ركردایه‌تى سه‌ربازیى یه‌ك‌و دوو، هه‌ر سه‌ركردایه‌تیه‌كیش پێنج فیرقه‌ى ده‌بێت‌و هه‌ر فیرقه‌یه‌كیش له‌چه‌ند لیوایه‌ك پێكدێت‌و سه‌رجه‌میشیان واته سه‌رۆكایه‌تى ئه‌ركان‌و ده‌ڤه‌ره‌كان‌و فیرقه‌و لیواكانیش ده‌چێته ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه".
وتیشى، "ئه‌و ناوه‌ش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به‌هه‌ماهه‌نگى هاوپه‌یمانان ڕێكخراوه".
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "سه‌ركردایه‌تى سه‌ربازیى یه‌ك سه‌رجه‌میان پێكدێن له‌هێزه‌كانى (80)ى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان‌و سه‌ركردایه‌تى سه‌ربازیى دوو-ش بریتین له‌هێزه‌كانى (70)ى یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان، به‌ڵام هه‌ردوو سه‌ركردایه‌تیه سه‌ربازییه نوێیه‌كه ڕاسته‌وخۆ سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بن‌و شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیرى پێشمه‌رگه، هاوشێوه‌ى لیواكانى دیكه‌ى وه‌زاره‌ته‌كه‌ى سه‌رۆكایه‌تییان ده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌رچى بڕیاربوو ته‌واوى هێزه‌كانى 70و 80ى پێشمه‌رگه تێكه‌ڵبكرێن‌و له‌چوارچێوه‌ى چه‌ند فیرقه‌یه‌كدا بخرێنه‌سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ئه‌و تێكه‌ڵكردنه ڕوو نادات، به‌ڵام سه‌رجه‌میان له‌ژێر كۆنترۆڵى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌بن‌و له‌چوارچێوه‌ى فیرقه‌كاندا ڕێك‌و یه‌كده‌خرێن".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "دواى یه‌كخستنى ئه‌و هێزانه له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و فیرقانه‌دا، پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان یه‌ك سیاده‌و كۆنترۆڵى ده‌بێت، ئه‌ویش وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌یه‌و تائێستاش ئه‌وه‌ى یه‌كلابوه‌ته‌وه ژماره‌ى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه له‌هه‌رێمى كوردستان، 138 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه".
زانیاریى زیاترى ئاشكراكرد‌و وتى، "له‌و ژماره‌یه‌ش نزیكه‌ى 88 هه‌زار پێشمه‌رگه له‌ئێستادا له‌چوارچێوه‌ى لیوا جیاوازه‌كاندا یه‌ك‌و ڕێكخراون‌و ئه‌وه‌ى ماوه‌ته‌وه زیاتر له50 هه‌زار پێشمه‌رگه‌یه كه تائێستا له 70و 80 ماون".
سه‌باره‌ت به‌سودى ئه‌و بڕیاره‌ش بۆ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه وتى، "سه‌رجه‌م هێزه‌كانى 70و 80 كاتێك ژمێریارییان ده‌گوازرێته‌وه بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، ده‌رماڵه‌یان بۆ هه‌ژمارده‌كرێت‌و سودمه‌ند ده‌بن".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ش ئاخۆ كه‌ى بڕیاره‌كه ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، سه‌رچاوه‌كه ڕایگه‌یاند، "چاوه‌ڕوانى ده‌رچونى مه‌رسومى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى فیرقه‌كان ڕابگه‌یه‌نرێن‌و ئیتر تاوه‌كو مانگى 9ى ساڵى 2026، نابێت هیچ هێزێك بمێنێت به‌ناوى هێزه‌كانى 70و 80 له‌هه‌رێمى كوردستان".
ئه‌وه‌شى وت، "ئه‌گه‌رچى هه‌ردوو ده‌ڤه‌رى سه‌ركردایه‌تیه‌كه هه‌ریه‌كه‌و پێنج فیرقه‌یان ده‌بێت، به‌ڵام فیرقه‌یه‌ك ده‌مێنێته‌وه كه پێى ده‌ڵێن فیرقه‌ى 11، ئه‌و فیرقه‌یه‌ش نیوه‌ى له‌هێزه‌كانى 70و ئه‌وى دیكه‌شى له‌هێزه‌كانى 80 ده‌بێت‌و ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته سه‌ر وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ى 10 فیرقه‌كه‌ى هه‌ردوو ده‌ڤه‌رى سه‌ركردایه‌تیه سه‌ربازییه نوێیه‌كه ده‌بێت".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى، "سه‌رجه‌م هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش دواى ڕێكخستن‌و یه‌كخستنیان له‌چوارچێوه‌ى په‌یكه‌رى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه، سودمه‌ند ده‌بن له‌وه‌رگرتنى هاوكارییه‌كانى هاوپه‌یمانان".
