ڕاپۆرتە هەواڵى مانشێتى ڕۆژنامەکانى تورکیا بۆ 17 تشرینی دووەمى 2025

ڕاپۆرت

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 37 جار خوێندراوه‌ته‌وه

هەواڵە سیاسییەکان
يەنى شەفەک Yeni Şafak/ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران: ئەمڕۆ کابینەی تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە. لە کارنامەکەى کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکە سەربازى بووە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٠ سەرباز، دوایین پێشهاتەکانی پلانی تورکیا بێ تیرۆر و دۆخی غەززە دوای ئاگربەستەکە تاوتوێ دەکرێت.
حورییەت Hürriyet / ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لێدوانە یەک لە دوای یەکەکانی ئیسرائیل داوای پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی ناوچەیی دەکات لە دژی تورکیا. ئەم لێدوانانە هەوڵە بەردەوامەکانی تەلئەبیبیش پشتڕاست دەکەنەوە بۆ فشارخستنە سەر ئیدارەی ئەمریکا بۆ ڕێگریکردن لە تەواوبوونی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ٣٥ بە تورکیا، ئەمەش لە کاتێکدایە کە گرژییە دیپلۆماسی و ئەمنییەکان لە نێوان هەردوو وڵاتدا پەرەی سەندووە.
حورییەت Hürriyet / هێزە ئەمنییەکانی تورکیا ئۆپەراسیۆنی (ئێش زەمانلی/کاتی ئۆپەراسیۆن)ی بەرفراوانیان لە سەرانسەری 27 پارێزگادا ئەنجامدا دژی پێکهاتەکانی پەیوەست بە ڕێکخراوی فەتحوڵڵا گولەن (فەتۆ). ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە پلەی یەکەم ئەندامانى ئەو لایەنەی لەناو دامەزراوەكاندا کردبووە ئامانج کە چالاکن.
سەباح Sabah/ کشانەوەی پەکەکە لە دەڤەری زاپ: ڕۆژنامەکە بڵاویکردەوەکە لە هەنگاوێکی نوێدا دوای هەنگاوی یەکلاکەرەوەی ٢٦ی ئۆکتۆبەر، سەرچاوە ئەمنییەکان باس له کشانەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەیان لە ناوچەی زاپ لە باکووری عێراق ڕاگەیاند.
يەنى شەفەک Yeni Şafak/ناوەندی زانیاری ناڕاستی سەر بە سەرۆکایەتیی پەیوەندییەکانی تورکیا (DMM) ئەو ئیدیعایانەی ڕەتکردەوە کە لە میدیای بیانی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبوونەتەوە کە گوایە تاوانبارانی ئەفغانى، عێراقی و سوری لە ئەوروپاوە بە فڕۆکە ڕەوانەی تورکیا دەکرێن.

هەواڵە ئابووریەکان
حورییەت Hürriyet / پرۆفیسۆر د.شێن هۆشداریدا لەوەی ئاستی ئاوی بەنداو و خەزانی بەنداوەکانى ئیستەنبوڵ گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ڕەنگە شارەکە تەنها 50 ڕۆژ ئاوی بەردەستی مابێتەوە، ئەمەش پێویستی بە ڕێوشوێنی خێرا هەیە.
سۆزجو Sözcü / پێشبینییەکی ترسناک لەلایەن دامەزراوەیەکی دارایی زەبەلاحی ئەڵمانییەوە سەبارەت بە ئابووری تورکیا بڵاوکرایەوە و تێیدا هاتووە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و یۆرۆ ناوەستێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ چاوەڕوانییە نەرێنییەکان بۆ بەردەوامی دابەزینی بەهای لیرەی تورکی.
سۆزجو Sözcü / دۆلار: 42.34 لیرەی تورکی. یۆرۆ: 49.21 لیرەی تورکی. زێڕ (گرام): 5556.30 لیرەی تورکی.
جمهورییەت Cumhuriyet / بەپێێ زانیارییەکان تێچووی پاراستنی سەرۆکایەتی هەرێم لە خولەکێکدا دەگاتە 52 هەزار لیرەی تورکی و ئەمەش لەژێر ناونیشانی بارگرانی دارایی لەسەر میللەت بڵاوکراوەتەوە.
جمهورییەت Cumhuriyet / ڕاپۆرتێکی هۆشداری بەناونیشانی نیوەی تورکیا لە قەرزدا نوقم بووە، ئاماژە بە داتاکانی کارتی بانکیی و قەرزەکان دەکات و دەڵێت دۆخەکە پێویستى بە ئامادەباشییەکی بەرزە.

هەواڵى سەربازى
يەنى شەفەک Yeni Şafak/ تورکیا بە سەرکەوتوویی سیستەمی هەستەوەری چاوى تارمایى TOYGUN Ghost Eye ی لە یەکەم فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شەڕکەری خۆیدا کە بە ناوی بایراکتار کزیلمە، تاقیکردەوە. ئەم سیستمە کە بە شێوەیەکی گشتی لەسەر فڕۆکە جەنگییەکانی نەوەی پێنجەم (وەک F-35) دەبینرێت، یەکەمجارە لە جیهاندا، ڕێگە بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە دەدات هێرش بکات بەبێ ئەوەی لە لایەن ڕادارەکانەوە دەستنیشان بکرێت.

بەپەلە