شارپرێس:
شارەزایهكى بواری کەشناسی ڕێنماییه‌ك بۆ جوتیاران بڵاودهكاتهوهو ده‌ڵێت، "لەدوای پەڵە، هاوینە بچوک دێت"، ڕاشیدهگهیهنێت، "نزیک سەری مانگ یان سەرەتای مانگی 12، ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەفرو بارانى دیكه هەیە".
سالار حاجی عەلیشارەزا لەبواری کەشناسی به‌شارپرێسى وت، " ئەوکاتەی پێشینان دیارییانکردوە هاوینە بچوک هەیە، زۆر ساڵیش پێشدەکەوێت یان کاتی خۆی دێت، یان دوادەکەوێت،".
وه‌كو وتى، "پێشبینیکراوە تاوه‌كو 26ی مانگ هیچ شەپۆلێکی باران بارین له‌ئارادانییه، بەڵام به‌گوێره‌ى پێشبینییە سەرەتاییەکان بێت، لەنزیک سەری مانگ یان سەرەتای مانگی 12، ئەگەری هاتنی شەپۆلێکی بەفرو باران هەیە".
ئه‌وه‌شى وت، "لەگەڵ هاتنى ئه‌و شه‌پۆله‌دا، بارستە هەوایەکی ساردیش ڕوو له‌ناوچه‌كه ده‌كات، لەگەڵ ئەوەشدا، کاتی ئەو شەپۆلە بارانە هیچ جێگر نییەو به‌رده‌وام لەگۆڕانکاریدایە".
باس له‌وه‌شده‌كات، "گۆڕانکارییەکان هێندە خێران، ئەوەی لەسەر نەخشە هەیە، زۆركات به‌و شێوه‌یه دەرناچێت، به‌ڵام به‌گشتیى ئەم چەند ڕۆژەی کە نابارێت پێویسته جوتیاران دەستبکەن بەکێڵانی زەویەکانیان بۆ ئەوەی بەرهەمەکەیان دوانەکەوێتو بیکەنە ژێر خاکه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى چەکەرە بکات".
