شارپرێس:
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپهرست (مەهەپە) گۆمى بێدهنگو مه‌نگى توركیاى له‌باره‌ى پرۆسه‌ى ئاشتیى‌و دیدار له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، شڵه‌قاندو ڕایگه‌یاند، "ئەگەر کۆمسیۆنی پەرلەمانى توركیا نەچێتە ئیمراڵی، ده‌ستى سێ له‌هاوڕێكانم دهگرمو ده‌چمه دیدارى ئۆجه‌لان"، جه‌ختیشده‌كاته‌وه، "بۆ ئه‌وه‌ش سڵ له‌هیچ شت‌و كه‌سێك ناكه‌مه‌وه".
دەوڵەت باخچەلی سه‌رۆكى مه‌هه‌په لەکۆبوونەوەی هەفتانەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لەپەرلەمان كه ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، باخچەلی، ئاماژەی بەپێویستییەکانی پڕۆسەی ئاشتی لەگەڵ پەکەکە کرد‌و ڕایگەیاند، "یەکێک لەلایەنە سەرەکییەکانی گفتوگۆی ناو پڕۆسەکە، عەبدوڵڵا ئۆجەلانەو پێویستە کۆمسیۆنی پەرلەمانى توركیا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵى كۆببنه‌وه‌و گوێی لێ‌بگرن".
باخچەلی به‌ده‌نگێكى به‌رز له‌به‌رده‌م فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى هاواریكردو وتى، "ئەگەر کۆمسیۆنهكه نەچێتە ئیمراڵی، من لەچوون بۆ ئیمراڵی سڵ له‌هیچ شت‌و كه‌سێك ناكه‌مه‌وه‌و ده‌ستى سێ له‌هاوڕێكانم دهگرمو ده‌چمه دیدارى ئۆجهلانو له‌سه‌ر مێزێك له‌گه‌ڵیدا كۆده‌بمه‌وه".
باخچەلی ڕه‌خنه‌ى توندى له‌وكه‌سانه گرت ئاسته‌نگ بۆ پرۆسه‌ى ئاشتیى دروستده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچى ناوى هیچ كهسو لایه‌نێكى نه‌هێنا، به‌ڵام پێى وتن، "ده‌مه‌وێت ڕەخنە لەئیی پارتی بگرم کە دژی پڕۆسەکەیە، نازانم بۆچی تورکیایەکی بێ تیرۆر ئێوە بێزار دەکات؟".
كۆمسیۆنى ئاشتیى په‌رله‌مانى توركیا تائێستا 17 كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجامداوه‌و نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌و بڕیاره‌ى شاندێكى كۆمسیۆنه‌كه بچێته ئیمراڵى، له‌و ڕوهشهوه باخچه‌لى وتى، "پێویسته پهلهبكرێتو دەشبێت کۆتایی بەو مشتومڕانە بهێندرێت کە ڕۆژانێکە بەردەوامن لەبارەی ئایا بچنە ئیمراڵی یان نەچن؟، ئەگەر بمانەوێت ئامانجی تورکیایەکی بێ تیرۆر بەپێوەرێکی دروست‌و دڵسۆزانە بێتەدی، ئەوا هیچ مانایەک بۆ دواخستنی چوون بۆ ئیمراڵی نامێنێتەوە".
هۆشداریى به‌لایه‌نه توركیه‌كان دا‌و جه‌ختیكرده‌وه، "ئەگەر پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ یەکێک لەلایەنە سەرەکییەکانی گفتوگۆی نێو پڕۆسەکە دانەنرێت، چۆن دەگەینە ئەنجام؟ چۆن پێشڤەچوون بەدەستدێت؟ ئەگەر ئەو کۆمسیۆنەی لەپەرلەمان پێکهاتووە لەم چوارچێوەیەدا بڕیار نەدات، ئەگەر هیچ کەسێک ئارەزووی ئەو سەردانە نەکات، ئەگەر هەمووان پێداگیربن لەسەرئەوەی ڕۆڵی سێ مەیموونەکە بگێڕن، ئەوا بەڕاشکاوی دەیڵێم: من لەوە پاشگەز نابمەوە کە لەگەڵ سێ هاوڕێمدا، بەتوانای خۆمان بچینە ئیمراڵی‌و لەدەوری مێزێک ڕووبەڕوو له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان دابنیشین".
