شارپرێس:
بەگوێرەی ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، زیاتر لە 700 هەزار دەنگی پوچەڵ لەپارێزگاکانی هەرێمو عێراق کە دەکاتە کۆی گشتیی دەنگدەرانی سێ پارێزگا هەبون، بەکۆی گشتیی دەنگدەرانی پارێزگاکانی کەربەلا، میسانو دیوانیە، هاوکات دەکاتە کۆی گشتیی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لەپارێزگایەکی وەک واست یان نەجەف.
ڕۆژى 11ى ئهم مانگه هەڵبژاردنی گشتیی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، شهوى ڕابردوش کۆمسیۆنى باڵاى ههڵبژاردن ئەنجامی کۆتایی ڕاگەیاند، لەکۆی زیاتر لە 29 ملیۆن هاوڵاتیی كه مافی دەنگدانیان هەبوو، 12 ملیۆن کەس دەنگیداوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "ژمارەی دەنگە پوچەڵەکان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق زیاتر لە 700 هەزار دەنگ بوو، پارێزگاکانی هەرێم لەپێشەنگی ژمارەی دەنگە پوچەڵەکان بون، لەدوای ئەویش پارێزگاکانی نەینەواو بەسرە دێن".
سهرچاوهكان دهڵێن، "بەشێک لەدەنگدەران لەکاتی دەنگدان هەڵەیانکردوە، بەجۆرێک مۆری قەڵەمەکە لەو چوارچێوەیە دەرچوە کە دیاریکراوە یان قەناعەتیان بەهیچ لیستو کاندیدێك نەکردوە دەنگیان پێبدەنو بەمەش دەنگەکە پوچەڵ بوە.
ئەو ژمارەیە یەکسانە بەکۆی گشتیی دەنگدەرانی پارێزگاکانی کەربەلا، میسانو دیوانیە، هاوکات دەکاتە کۆی گشتیی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە لەپارێزگایەکی وەک واست یان نەجەف، ژمارەی دەنگە نادروستەکانیش، بەگوێرەی کۆمسیۆن، بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
