شارپرێس:
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە سەردانی تورکیا دەکات و هەوڵەکانی بۆ زیندووکردنەوەی دانوستانەکان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ڕوسیا تاوتوێ دەکات.
زێلێنسکی لە پۆستێکیدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا وڵاتەکەی خۆی ئامادە دەکات بۆ چڕکردنەوەی دانوستانەکان بە ئامانجی کۆتاییهێنان بەو شەڕەی کە لە ساڵی 2022وە ئۆکرانیای گرتۆتەوە.
دەشڵێت"گفتوگۆ له تورکیا دەبێت، خۆمان ئاماده دەکەین بۆ چڕکردنەوەی دانوستانەکان و کار بۆ ڕێگاچارەدەکەین.
ئ.ح