شارپرێس:
له‌شارى دهۆكه‌وه، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایی عێراق زانیاریى له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه ڕاگه‌یاندو وتى، "هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى مانگى 9ى موچهخۆرانو فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كه‌ین".
تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق لەپەراوێزی بەڕێوەچونی شەشەمین کۆڕبەندی "مێپس" لەدهۆک، باسی لەخەرجکردنی موچەی مانگی ئەیلول (9)و مانگەکانی دیکەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد.
وەزیری دارایی عێراق ئه‌وه‌شى وت، "هه‌فته‌ى داهاتوو موچه‌ى مانگى 9ى فهرمانبهرانو موچهخۆرانى هه‌رێم ده‌نێرین".
سه‌باره‌ت بهخەرجکردنی موچەی مانگەکانی دیکەش، وەزیری دارایی عێراق وتی، "هه‌ركات وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم زانیارییه‌كانى پێداین، ته‌رازوى پێداچونه‌وه‌و داهاتى نانهوتىو هه‌نارده‌ى نه‌وتیش به‌رده‌وامبوو له‌ڕێگه‌ى سۆمۆوه، هه‌موو شتێك چاره‌سه‌ر ده‌بێت".