شارپرێس:
بەهای دۆلاری ئەمریکى لەبازاڕهكانى دراوی ئێران بەیانیی ئەمڕۆش ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی تۆمارکردو گەیشتە بەرزترین ئاست لەمێژوی ئێراندا.
بەیانیی ئهمڕۆ، بەهای یهك دۆلار لەبازاڕی دراوی ئێران گەیشتە 131 هەزارو 200 تومەن، هاوکات بەهای یەک یۆرۆ-ش گەیشتە سەروی 154 هەزار تومەن.
دابەزینی بەهای دراوی ئێران لەسەرەتای ئەم مانگەوە دەستیپێکردوەو لەماوەی دوو هەفتەدا دراوی ئەو وڵاتە زیاتر لە 20٪ی بەهاكهى لەدەستداوە.
لەسەردەمی خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپدا، کاتێک سزاکانی ئەمریکا بەئامانجی ناچارکردنی تاران بۆ گفتوگۆ لەڕێگەی سنوردارکردنی هەناردەی نەوتو دەستگەیشتن بەدراوی بیانی سەپێنرانەوە، بەهای هەر دۆلارێکی ئەمریکی نزیکەی 42 هەزار تومەن بوو.
بانکی جیهانی پێشبینیكردوه، ئابوریی ئێران لەمساڵدا نزیکەی 2٪ بچوک بوبێتەوە، هەروەها پێشبینیشیکردوە لەساڵی 2026دا، ئابوریی ئێران نزیکەی 3٪ی دیکەش بچوک ببێتەوە.
مەترسیی ههرهسى ئابوریی بەهۆی بەرزبونەوەی هەڵاوسان لەئێران قوڵتربوەتەوە، ناوەندی ئاماری ئێرانیش ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانەی ئەمدواییەی بەنزیکەی 49٪ ڕاگەیاندوە کە ئەمەش بەرزترین ئاستە لەماوەی 40 مانگی ڕابردودا.
سزاکانی ئەمریکا کە لەخولی یەکەمی سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپەوە دەستیانپێکردوه، لەگەڵ هێرشی ئیسرائیلو ئەمریکا لەکۆتایی بەهارو سەرەتای هاوینی ئەمساڵدا، هەروەها کەمبونەوەی فرۆشی نەوتو گەڕانەوەی سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتوەکان، بەهۆکارەکانی بەردەوامیی ناسەقامگیریی لەبازاڕی دراوو دابەزینی بەردەوامی بەهای ڕیاڵ دادەنرێن.
