شارپرێس:
دوێنێ له‌ساته‌وه‌ختى به‌رگریى‌و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى توندى شه‌ڕڤانانى كورد له‌گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسودى حه‌له‌ب، كاتێك گروپه چه‌كداره توندڕه‌وه تێكه‌ڵه‌كان به‌ناوى سوپاى عه‌ره‌بى سوریاوه گه‌یشتنه یه‌كه‌م كۆڵانى ئه‌و گه‌ڕه‌كه، كچه شه‌ڕڤانێك كه فیشه‌كى پێنه‌مابوو، جگه له‌فیشه‌كێك‌و كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا، چونه سه‌ر ته‌رمه‌كه‌یى‌و باڵه‌خانه‌یه‌كى چه‌ند نهۆمیه‌وه فڕێیاندایه خواره‌وه، ئه‌وكه‌سه‌شى فه‌رمانى به‌وكاره كرد، ئه‌حمه‌د مه‌نسور بوو.
ئه‌حمه‌د مه‌نسور كێیه؟
ئەحمەد مەنسور به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك میسریه‌و لەشاری ئەسکەندەریە لەدایکبوەو پەیوەندیی بەبزوتنەوەی (حازمون) کردوە کە لەلایەن حازم سەڵاح ئەبو ئیسماعیل سەرکردەی سەلەفییەکانەوە دامەزراوه، دوابەدوای ڕوخانی حکومەتی ئیخوان موسلیمین، لەمیسر هه‌ڵاتوه‌و پەیوەندیی بەجەیشولفەتح‌و ده‌سته‌ى تەحریر شام به‌سه‌رۆكایه‌تى ئه‌حمه‌د شه‌رع-ه‌وه كردوه‌و له‌هێرشه‌كانى سه‌ر گه‌ڕه‌كى كوردنشینى شێخ مەقسود دەرکەوت كه فه‌رمانده‌ى كه‌تیبه‌یه‌ك ده‌كات.
كه‌تیبه‌كه‌ى ئه‌حمه‌د له‌سوریا له‌كێ پێكهاتوه؟
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ له‌ڕۆژئاواى كوردستان‌و له‌سوریا-یش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌تیبه‌یه‌ى تیرۆریستی میسری ئەحمەد مەنسور سه‌رۆكایه‌تى ده‌كات، به‌شێكى زۆریان ئازه‌رى‌و توركمان‌و ئه‌فغانى‌و چه‌ند ئێرانیه‌كیشى له‌گه‌ڵدایه.
فڕێدانه خواره‌وه‌ى ته‌رمى كچه شه‌ڕڤانێك به‌بڕیارى مه‌نسور میسرى
دوێنێ شه‌ممه، دواى ئه‌وه‌ى گروپه توندڕه‌وه‌كانى سه‌ر به‌شه‌رع گه‌یشتنه یه‌كه‌م كۆڵانى گه‌ڕه‌كى شێخ مه‌قسود، كچه شه‌ڕڤانێك كه ته‌نها یه‌ك فیشه‌كى پێ مابوو، به‌و فیشه‌كه كۆتایی به‌ژیانى خۆى هێنا، به‌ڵام كاتێك مه‌نسورو گروپه توندڕه‌وه‌كه‌ى ده‌چنه سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ى سوكایه‌تى پێده‌كه‌ن‌و له‌بینایه‌كى به‌رزه‌وه‌و به‌بڕیارى خودى مه‌نسور، فڕێده‌درێته خواره‌وه‌و دواتریش چه‌ند وشه‌ى نه‌شیاوى به‌رامبه‌ر به‌كارده‌هێنن.
ئه‌و تیرۆریسته له‌ناوه‌ڕاستى ساڵى ڕابردوه‌وه نادیاربوو
ناوه‌ڕاستى ساڵى ڕابردوو ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكرد، وەزارەتی ناوخۆی سوریا كه‌سێكى تیرۆریستی به‌ناوى (ئەحمەد مەنسور میسری) دەستگیرکردوە کە لەخاکی سوریاوە هەڕەشەی لەقاهیرە کردوە.
دواى ئه‌وه‌ى په‌یامێكى ڤیدیۆیى بڵاوكرده‌وه‌و دوای چەند کاتژمێرێک لەدەستگیرکردنی، باوکی ئه‌حمه‌د په‌یامێكى ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه‌و بێبه‌ریبونى خۆى له‌كوڕه‌كه‌ى ڕاگه‌یاندو جه‌ختیكرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى كوڕه‌كه‌ى، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌خانه‌واده‌و بنه‌ماڵه‌كه‌یه‌وه نییه، به‌ڵام پلاتفۆڕمەکانی ئیخوان‌و کەسانی دیکەی سەر بەگروپە توندڕەوەکان، پشتگیریى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌حمه‌دیان كرد.
له‌ساته‌وه‌ختى ده‌ستگیركردنیه‌وه، باس له‌وه‌كرا، ئه‌گه‌رى زۆره ئه‌حمه‌د میسرى له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رعى سه‌رۆكى سوریاوه ئەگەری هەیە ڕادەستی میسر بکرێته‌وه، چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگاداریش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌حمه‌د مه‌نسور یه‌كێكه له‌هاوڕێ زۆر نزیكه‌كانى ئه‌حمه‌د شه‌رع‌و هیچ كاتێك ئاماده‌نییه، مه‌نسور ڕاده‌ستى قاهیره بكاته‌وه.
له‌سوریاوه بزوتنه‌وه‌یه‌كى له‌میسر دامه‌زراند
بزوتنەوەی (شۆڕشگێڕانی 25ی یه‌نایر) کە لەلایەن مەنسورەوە له‌میسر دامەزرێندرا له‌سوریاوه، لەڕێگەی ئه‌ندامانى بزوتنه‌وه‌كه‌یه‌وه خه‌ڵكى هانده‌دا دژ بەحكومه‌تى میسر‌و چه‌ندین خۆپیشاندانی له‌ڕێگه‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌وه دژی قاهیره ئه‌نجامداوه.
25ی یه‌نایرو بزوتنەوەی شۆڕشگێڕان
ئەحمەد مەنسور لەنوسینگەكه‌ى خۆی لەدیمەشقی پایتەختی سوریا چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌په‌لاماردانى ئه‌شره‌فیه‌و شێخ مه‌قسود ده‌ركه‌وت، كاتێك له‌گه‌ڵ خەلیفە حازم ئەبو ئیسماعیلدا بوو کە باوکی ڕۆحی بزوتنەوەی (حازمون)ە، ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه زۆربەی ئەندامەکانی بۆ شەڕکردن لەگەڵ ڕژێمی بەشار ئەسەد گەشتیان بۆ سوریا کردوەو ئێستا به‌شكێن له‌سوپاى عه‌ره‌بى سوریا‌و سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌و وڵاته‌ن.
ئەحمەد مەنسور گەنجێکی میسرییەو لەشاری ئەسکەندەریە لەدایکبوە، بەڵام بەڕەچەڵەک خەڵکی شاری سۆهاگی میسری سەرەوەیە، لەهۆزی ئەلعەوادیە كه یەکێکە لەهۆزە ناسراوەکانی میسری سەرەوە.
دوای تەواوکردنی خوێندن لەپەیمانگایەکی ناوەندیی ئەزهەر، ئه‌حمه‌د مەنسور لەپەیمانگایەک بۆ ڕاهێنانی بانگخوازان درێژە بەخوێندن دەدات، دواتر دوای تەواوکردنی خوێندن لەئەکادیمیای دەریایی لەئەسکەندەریە، ناوی خۆی تۆمارکردوە، ئەمەش لەماوەی پێش شۆڕشی 25ی 1ى 2011 بوو.
ئەحمەد بەشێکبوو لەڕێکخراوە توندڕەوەکان لەمیسر، لەوێ پەیوەندیی بە(بزوتنەوەی حازمون)ەوە کرد، کە نوێنەرایەتی یەکێک لەباڵەکانی بزوتنەوەی ئیسلامی سیاسیی توندڕەوی دەکرد، هەروەها ئەندامێکی کارای کەمپینی (هەمومان خالد سه‌عید)ین بوو کە لەساڵی 2011دا داوای ناڕەزایەتی لەدژی ڕژێمی دەسەڵاتدار کرد.
دوابەدوای ئەوە، مەنسور لەساڵی 2013دا بەشداریی لەدانیشتنەکانی ڕابیعەی عەدەوی‌و نەهزه‌دا کرد، کە دوای بڵاوەپێکردنی دانیشتنەکان لەلایەن دەسەڵاتدارانی میسرەوە، شەپۆلێکی توندوتیژیی بەخۆیەوە بینی، دوای بڵاوەپێکردنی دانیشتنی ڕابیعە-یش لەساڵی 2013دا، ئەحمەد مەنسور بەرەو سوریا بەڕێکەوت‌و لەوێ پەیوەندیی بە"سوپای فەتح"ی ئیسلامییەوە کرد، کە هاوپەیمانی گروپە توندڕەوو تیرۆریستییەکان بوو دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
دواتر مەنسور پەیوەندیی بەگروپی تیرۆریستی ده‌سته‌ى تەحریر شامەوە کرد بەسەرۆکایەتی ئەبو محەمەد جولانی ئه‌وكات‌و ئه‌حمه‌د شه‌رع-ى ئێستاى سه‌رۆكى سوریا، کە لەوکاتەدا سەرپەرشتی ژمارەیەک ئۆپەراسیۆنی جیهادی دەکرد لەسوریا.
لەسوریا، مەنسور لەگرتە ڤیدیۆییە پڕوپاگەندەییەکان دەرکەوت کە جلوبەرگی سەربازی لەبەردایەو شانبەشانی جیهادییەکان دژی هێزەکانی ڕژێمی سوریا شەڕدەکات، لەکاتێکدا ڕژێمی سوریا شەڕی چەند گروپێکی توندڕەوی دەکرد.
به‌گوێره‌ى بڕیارى حكومه‌تى میسر، ئه‌حمه‌د مه‌نسور یه‌كێكه له‌تیرۆریسته مه‌ترسیداره‌كان‌و به‌فه‌رمیش داواى له‌سوریا كردوه، ئه‌و تیرۆریسته‌ى ڕاده‌ستبكاته‌وه‌و به‌مه‌ترسییه‌كى گه‌وره له‌سه‌ر حكومه‌ت‌و خه‌ڵكى ئه‌و وڵاته ته‌ماشا ده‌كرێت.
