شارپرێس:
لەپەرەسەندنێکی
سەربازیی خێرادا کە ئاماژەیە بۆ گۆڕانی بنەڕەتی لەجوگرافیای ڕوبەڕوبونەوەی نێوان
واشنتۆنو تاران، سەرچاوە هەواڵییەکان ئاشکرایانکرد، ژێر دەریاییەکی ئەمریکی کەشتییهكى ئێرانی لەقووڵایی زەریای هیندیدا
کردوەتە ئامانجو نوقمی دهریارى کردوە، ئەو ڕوداوە کە لەنزیک کەناراوەکانی سریلانکا
ڕویدا، ئاستی گرژییەکانی گەیاندوەتە قۆناغی جەنگی ڕاستەوخۆ لەدەرەوەی ئاوەکانی کەنداو.
وردەکاریی هێرشەکەو
ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردن
بهگوێرهى ئەو
زانیاریانهى ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشكرایكردون، هێرشەکە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی
ئەمریکاوە (سێنتكۆم) سەرپەرشتیکراوە، لهوبارهیهوه ئهدمیراڵ براد کوپەر فەرماندەی
هێزە دەریاییەکانى ئهمریكا لەپەیامێکی ڤیدیۆیدا بەڕاشکاوی وتى، "هێزەکانی ئەمریکا
خەریکی نوقمکردنی هێزی دەریایی ئێرانن، تائێستایش 17 کەشتیی ئێرانی لەناوبراون".
لەبەرامبەردا، دەسەڵاتدارانی
سریلانکا پشتڕاستیانکردەوە کە پەیوەندییەکی بهپهلهیان لەكهشتیهكى (ئایریس دینا)ی
ئێرانییەوە پێگەیشتوە لەدوری 40 میلی دەریایی لەباشوری وڵاتەکەیان، وەزیری دەرەوەی
سریلانکا ڕاشیگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە دەیان دەریاوان ڕزگاربکەنو بۆ نەخۆشخانەکانی
شاری (گالی)یان بگوازنەوە، لەکاتێکدا چارەنوسی زیاتر لە 100 کەسی دیکە بەنادیاری
ماوەتەوە.
تاران وەڵامدەداتەوەو
دهڵێت: کەشتییەکی ئەمریکیمان سوتاند
سوپای پاسدارانی
ئێران بێدەنگنەبوو؛ دەستبەجێ ڕایگەیاند، بەموشەکی جۆری (قادر 380و تەلایە) هێرشیانکردوەتەسەر
كهشتیهكى ئەمریکی لەزەریای هیندیو ئاگریان تێبەرداوە، هەرچەندە لایەنی ئەمریکی
ئەو هەواڵەی پشتڕاستنەکردوەتەوە، بەڵام ئەو ڕاگەیاندنە نیشانیدەدات کە ئێران دەیەوێت
بیسەلمێنێت توانای گەیشتن بەئامانجە دورەکانی هەیە.
گۆڕانی هاوسەنگیی
هێز.. بۆچی زەریای هیندی؟
بهبڕواى چاودێران،
ئەو پێکدادانە چەند ڕاستییەکی ستراتیژیی نوێ دەردەخات، یهكێك لهوانهش، شکانی
سنورە نەریتییەکان، شەڕ لەگەروی هورمزەوە گواستراوەتەوە بۆ زەریای هیندی، ئەمەش
مانای وایە ئەمریکا بڕیاریداوە لەدەرەوەی کونی دەرزییەکە ڕوبەڕوی ئێران ببێتەوە، یهكێكى
دیكهشیان باڵادەستیی تەکنەلۆژییه، لهڕێگهى بەکارهێنانی ژێر دەریایی بۆ
نوقمکردنی کەشتیی جەنگی، ئهوهش پەیامێکی توندە بۆ تاران کە تاکتیکی بەلەمی خێرا
لەئاوە قووڵەکاندا کارایی نامێنێت، لهگهڵ پاشەکشێی دەریایی ئێران، وەک وەزیری بەرگریی
ئەمریکا، بێت هیگسێت ئاماژەی پێداوە، واشنتۆن دەیەوێت ئاوە نێودەوڵەتییەکان لەهەژمونی
سەربازیی ئێران پاکبکاتەوە.
ئەنجام.. بەرەو
کوێ؟
نوقمکردنی (ئایریس
دینا)ى ئێرانى تەنها ڕوداوێکی سەربازی نییە، بەڵکو وهكو چاودێران دهڵێن، وەرچەرخانێکی
مێژوییە، ئێستایش تاران لەبەردەم دوو بژاردەی سەختدایە، یان وەڵامدانەوەی ڕاستەوخۆ
کە ڕەنگە جەنگێکی سەرتاسەریی لێبکەوێتەوە، یان گەڕانەوە بۆ شەڕی بەوەکالەتو نادیمەنی،
جیهان بەترسەوە دەڕوانێتە ئاوەکانی زەریای هیندی کە بوەتە گۆڕەپانی نوێی یەکلاکردنەوەی
ململانێیە کۆنەکان.
