شارپرێس:
ئەمڕۆ دوشەممە، به‌بەشداریی نزیکەی سێ هەزار سەرکردەو بەرپرسی باڵای 130 وڵاتی جیهان، 56مین کۆڕبەندی ئابوریی جیهان لەداڤۆس بەڕێوەدەچێت‌و تا ڕۆژی هەینی، 23ی ئەم مانگە، بەردەوامدەبێت، به‌گوێره‌ى سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێم‌و 20 گەورە سەرمایەدارو وەبەرهێنەری هەرێم به‌شداریى ده‌كه‌ن.
بەشداربوانى كۆڕبه‌نده‌كه پێشنیاز‌و چارەسەری خۆیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییە هەنوکەییەکان دەخەنەڕوو، ئەم جگەلەوەی لەپەراوێزی کۆڕبەندەکەدا، دەیان ڕێککەوتنی ئابوریی‌و ئاسایشیی لەنێوان حکومەت‌و کۆمپانیاکاندا واژۆدەکرێت.
میدیاى نزیك له‌پارتى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هه‌رێم بەشداری 56مین کۆڕبەندی ئابوری داڤۆس دەکات، کۆڕبەندەکە وەک یەکێک لەگەورەترین ڕوداوەکانی ساڵ کارەکانی دەستپێدەکات‌و ئەمساڵ بەناوی (ڕۆحی گفتوگۆ)یەو پێنج ڕۆژ بەردەوامدەبێت.
کۆڕبەندی داڤۆس گرنگترین کۆڕبەندی ئابوری جیهانییە، نزیکەی سێ هەزار سەرکردەو بەرپرسانی باڵای 130 وڵاتی جیهان بەشدارن‌و ئەمساڵیش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا سەرپەرشتی کۆڕبەندەکە دەکات، بەئامانجی چارەسەرکردنی گرفتە ئابورییەکان‌و ڕەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ وەبەرهێنان لەسەرتاسەری جیهان بۆ خاوەنکاران‌و كۆمپانیاكان.
هەرێمی کوردستان، پێنجەم ساڵە بەشدارێكی كارای كۆڕبەندەكەیەو دەیەوێت لەگەشەسەندنی ئابوریی جیهان‌و ناوچەکە ئەزمون وەربگرێت‌و پەرە بەئابوریەکەی بدات، هەربۆیە جگە لەبەشداریكردنی ئاستی باڵای حكومی، 20 وەبەرهێنەری ناوخۆییش لە15 سێكتەری جۆراوجۆر بەشداریی کۆڕبەندی داڤۆسی ئەمساڵ دەکەن.
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمدا، 20 گەورە سەرمایەدارو وەبەرهێنەری هەرێم لە 15 سێكتەری جیاواز ده‌چنه داڤۆس‌و له‌و كۆڕبه‌نده ئابورییه‌دا به‌شداریى ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵ ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، ئه‌و سكێته‌رانه‌ى فۆكه‌سیان ده‌خرێته‌سه‌ر بریتین له(نیشتەجێبون، وزە، تەکنەلۆژیا، تۆڕەکانی ئینتەرنێت، پیشەسازیی، کشتوکاڵ، گەشتوگوزار، گواستنەوەو گەیاندن).
ئەوانەی بەشدارن لەو کۆڕبەندە: سێ هەزار سەركردەو بەرپرسی باڵا لە 130 وڵات، هاوکات 65 سەرۆكی وڵات‌و سەرۆك وەزیران لەگەڵ شەش لەسەركردەكانی گروپی حەوت (جی-7)، نزیكەی 850 بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكان‌و 100 لەكۆمپانیا پێشەنگەكانی جیهان لەبواری تەكنەلۆژیا کارەکتەری سەرەکی ئەو کۆڕبەندە ئابورییەی جیهانن.
کۆڕبەندی داڤۆس ساڵی 1971 لەلایەن کڵاوس شواب ئابوریناسی ئەڵمانی دامەزراوە، ئامانجی کۆکردنەوەی کۆمپانیاکانی جیهان بوە، ئەمساڵ کۆڕبەندەکە لەئێوارەی ئه‌مڕۆ 19مانگ دەستپێدەکات‌و تا 23ی ئەم مانگە بەردەوامدەبێت.
