هەسەدە گورزێکی بەهێزی لەچەکدارانی دیمەشقدا

کوردستان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 972 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، هێزەکانمان، هێزەکانی سوریای دیموکرات هەسەدە و یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە، دوو ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوویان لە دژی چەکدارانی دیمەشق ئەنجامدا لە دەوروبەری گردی سیریاتێل، کە دەکەوێتە ناوچەی بەنداوی تشرین.

هەسەدە دەشڵێت، لە کاتی ئۆپەراسیۆنی یەکەمدا هێزەکانمان کۆبوونەوەی گروپە چەکدارەکانیان کردە ئامانج کە خۆیان بۆ دەستپێکردنی هێرش ئامادە دەکرد و یەکێک لە تانکەکانیان تێکشکاند. لە ئۆپەراسیۆنی دووەمدا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان هێرشێکی وردی ئەنجامدا و لە ئەنجامدا تەقینەوەیەکی گەورە لە نێوان کۆبوونەوەکەیاندا ڕوویدا.

ڕونیشیکردەوە، هەردوو ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو گروپانە، ئەمە جگە لە لەناوبردنی تەواوەتی تانکێک.

دەشڵێت، لە پێشهاتێکی پەیوەندیداردا، هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێکی دیکەیان لە گوندی حاجی حسێن ئەنجامدا، هاوکات لە ناوچەی بەنداوی تشرینیش، پێگەیەکی سەربازی و شوێنی کۆبوونەوەی گروپە چەکدارەکان تێکشکێندرا.

بەپەلە