میلیشیا عێراقی و لوبنانییەکان ڕۆڵیان لەسەرکەوتکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێراندا چی بوو؟

عیراق

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 123 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاپۆرتە میدیایییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەرکوتکردنی خۆپێشاندانە بەرفراوانەکان، پەنای بۆ میلیشیا شیعەکانی عێراق و لوبنان بردوە.

بەپێی سەرچاوە ئەمنییەکان، نزیکەی 5000 چەکداری حەشدی شەعبی وەک نوجەباو کەتائیبی حیزبوڵڵا، لەگەڵ 800 چەکداری حیزبوڵڵای لوبنانی، بۆ پاراستنی دامەزراوە هەستیارەکان و سەرکوتکردنی خەڵک چونەتە ئێران.

هۆکاری سەرەکیی ئەم پەنابردنە بۆ هێزی بیانی، جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی ئەمنییە بۆ ڕێگریکردن لەهەر جۆرە هاوسۆزی و پەیوەندییەک لەنێوان هێزە ناوخۆیییەکانی ئێران و خۆپێشاندەران.

 ڕاپۆرتەکان باس لەوەدەکەن کە هەندێک لەئەندامانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەهۆی کاریگەریی شەڕەکانی ناوچەکە وەک شەڕی غەززەو پێکدادانەکانی تر، ئامادەنەبون تەقە لەهاوڵاتییانی خۆیان بکەن و تەنانەت هەندێکیان دەستگیرکراون.

هەرچەندە تاران ئێستا تا ڕادەیەک بێدەنگەو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی شارەکەدا دەسوڕێتەوە، بەڵام هێشتا ڕاپۆرتی پچڕپچڕ لەسەر بەردەوامی ئاڵۆزییەکان دەگات، کە تێیدا هەزاران کەس کوژراون و دەزگا ئەمنییەکان بەتوندترین شێوە ڕوبەڕوی خەڵک بونەتەوە.

بەپەلە