شارپرێس:
له‌پێنج میحوه‌رى جیاوازه‌وه هێرش بۆسه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده ده‌ستیپێكرد، ئیداره‌ى خۆسه‌ر-یش له‌بانگه‌وازییه‌كدا، داوای چەکهەڵگرتن‌و پارێزگاریكردن له‌خه‌ڵك ده‌كات، ده‌شڵێت، "داواى به‌په‌له له‌گه‌نجان ده‌كه‌ین چەک هەڵبگرن، چونكه تەنها بژاردەی بەرگریکردنمان لەبەردەمدایە".
ئیدارەی خۆسەر کەمێك پێش ئێستا پەیامێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد، گروپەکانی سەر بە سوپای سوریا بەردەوامن لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنەکەیان و بەردەوامن لە هێرش بۆسەر هەسەدە لە زیاتر لە بەرەیەکەوە، سەرەرای ئەوەی کورد هەوڵیداوە نیەتباشی لەڕێگەی کشانەوە لە هەندێک ناوچە پیشان بدات.
ئیدارەی خۆسەر باسی لەوەشکردووە، داوا لە هەموو گەنجان دەکەن لەوپەری ئامادەباشیدا بن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و لەپاڵ هێزە سەربازییەکان بۆ پاراستنی شارەکانیان بوەستنەوە، چونکە ئەوە شەڕی کەرامەتە.
داواشکراوە "هەموان چەک هەڵگرن لە پاڵ هەسەدە و یەپەژە بوەستنەوە، چونکە لەبەردەم قۆناغێکی سەختدان، یان بەرگریکردن و ژیان بە کەرامەتەوە، یان ئەوەی دووچاری سوکایەتی و زوڵم ببینەوە، بۆیە داوای چەکهەڵگرتن و پارێزگاریی لە جەزیرە و کۆبانێ دەکەین، چونکە ئێمە لەبەردەم جەنگێکی وجودیداین".
