شارپرێس:
بەڕێوەبەری ڕاگه‌یاندنى هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) زانیاریى مه‌ترسیدارو هه‌ستیار ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌و هێرشانه‌ى ئێستا ده‌كرێنه‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده، له‌لایه‌ن داعش‌و پاشماوه‌كانى قاعیده‌و به‌كرێگیراوه‌كانى توركیاوه ئه‌نجامده‌درێن"، ده‌شڵێت، "ژماره‌ى چه‌كداره‌كانى شه‌رع 100 هه‌زار كه‌سه".
فەرهاد شامی بەڕێوەبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرایكردوه، "حکومەتی دیمه‌شق، هێزەکانی خۆی لەدەوروبەری باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا جێگیرکردوەو بەزیاتر لە 100 هەزار چەتەوە هێرشدەکات".
فەرهاد شامی دەشڵێت، "حكومه‌تى دیمهشقو چەتەکانی تورکیا‌و داعش‌و قاعیده، پێکەوە هێرشدەکەنەسەر ناوچەکانو دەیان کاروانی چەتەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە کرانە ئامانج‌و له‌ناوبراون".
شامى هۆشداریدهداتو ته‌واوى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئاگادارده‌كاته‌وه كه مه‌ترسیى له‌سه‌ر ئه‌و گرتوخانانه هه‌یه كه گیراوانى داعش‌و گروپه توندڕهوو تیرۆریستیه‌كانى تێدایه، ئه‌و ده‌ڵێت، "وڵاتانی زلهێز بەرپرسیارن لەهێرشەکانی سەر زیندانەکانی داعـش".
به‌وته‌ى فه‌رهاد شامى له‌چه‌ندین میحوه‌ره‌وه په‌لامار بۆسه‌ر شه‌ڕڤانان دهستیپێكردوهو حكومه‌تى دیمه‌شقیش، بڕیاریداوە هێرشەکانی بۆسه‌ر كورد فراوانتر بکات.
