گراهام هەڕەشەیەکی تووند لەشەرع دەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 821 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سیناتۆری کۆماری ئەمریکا لیندسی گراهام پەیامێکی بڵاوکردەوە و هۆشداری بەدیمەشق دەدات.

گراهام دەڵێت، ئەگەر حکومەتی سوریا هەنگاوی سەربازی لە دژی کوردەکانی سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات بگرێتەبەر، من هەموو هەوڵێک دەدەم بۆ گەڕاندنەوەی سزاکانی یاسای قەیسەر و توندترکردنی.

دەشڵێت، ئەگەر حکومەتی نوێی سوریا هێزی سەربازی بەکاربهێنێت، ئەوا ناسەقامگیرییەکی بەرفراوان لە سوریا و ناوچەکەدا دروست دەکات.

گراهام ڕاشیگەیاند، هەموو ئەو شتانە دەزانم کە پێویستە لەسەر ئەم دەسەڵاتە نوێیە بزانم.

بەپەلە