شارپرێس:
سیپان حەمۆ ئەندامی فەرماندەیی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەرێگای شارپرێسەوە لەبارەی رەوشی بەرەكانی شەڕەوە زانیاری ئاشكرا دەكات.
سیپان حەمۆ لەلێدوانێكدا بۆ شارپرێس دەڵێت "لەدێرحافر شەڕ لەهەندێك شوێن هەیە و رەوش باشە و هێزەكان لەشوێنی خۆیانن".
ئاماژەی بەوەشكرد، میدیای دووژمن هەواڵی درۆ بڵاودەكەنەوە و هەواڵیان لەسەر ئێمە بڵاوكردووەتەوە بۆ كاریگەریدانان لەسەر ئێمە، رەخنەی ئەوەشی گرت كە زۆرجار خۆشمان ئەو هەواڵانە بڵاودەكەینەوە.
هەروەها سیپان حەمو رایگەیاند، دووژمن هەوڵ دەدات بەهەموو جۆرێك كەڵك وەربگرێت بۆ زیانگەیاندن پێمان.
دەشڵێت، هیواردام گەلەكەمان سەركەوتوو بێت و پێویستە ورەمان بەرز بێت.