شارپرێس:
سه‌رباریى ئه‌وه‌ى شه‌وى ڕابردوو فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ كاتژمێر 7ى به‌یانى، پاشه‌كشه به‌هێزه‌كانی ده‌كات له‌دێرحافرو مه‌سكه‌نه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى هێزه‌كانیان، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ى هه‌سه‌ده پاشه‌كشه بكات، گروپه چه‌كداره‌كانى شه‌رع گه‌یشتنه ناوشاره‌كه، سه‌ره‌تا چه‌كداره‌كانى شه‌رع ویستویانه هێرشبكه‌نه‌سه‌ر شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده، به‌ڵام ئه‌مریكا ده‌ستوه‌ردانى كردوه، دواتر له‌قۆڵێكى دیكه‌وه چه‌كداره‌كانى شه‌رع په‌لامارى شه‌ڕڤانانیان داوه‌و سه‌رچاوه‌كان باس له‌شه‌هیدبونى چه‌ند شه‌ڕڤانێك ده‌كه‌ن، هه‌سه‌ده-یش هۆشداریده‌دات.
له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمیدا، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) ڕایگەیاند، "چه‌كداره‌كانى دیمه‌شق، هێرشیانكرده‌سه‌ر هێزەکانمان لەناوچەی دبسی عەفنان لەڕۆژئاوای ڕەققەو لەئەنجامدا چەند شه‌رڤانێكمان شەهیدبون".
هه‌سه‌ده هۆشداریده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "دیمه‌شق خیانه‌تى له‌ڕێكه‌وتن كرد‌و ڕێکەوتنەکەیان پێشێلکردوە، هه‌ربۆیه ڕایده‌گه‌یه‌نین، حكومه‌تى دیه‌شق بەتەواوی بەرپرسیاره له‌وه‌ى ڕویداوه‌و له‌خوێنى شه‌ڕڤانمان".
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى شارپرێس، ئه‌وه له‌كاتێكدا ڕویداوه، شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده له‌ئاماده‌كاریدا بون بۆ ئه‌وه‌ى له‌ناوچه‌ى مه‌سكه‌نه پاشه‌كشه بكه‌ن، له‌وكاته‌دا كه شه‌ڕڤانان له‌كشانه‌وه‌دابون‌و دڵنیابونه له‌وه‌ى دیمه‌شق پابه‌ندى ئه‌و ڕێكه‌وتنه ده‌بێت، چه‌كداره‌كانى شه‌رع په‌لامارى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌یانداوه، به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان شه‌هیدو ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش برینداربونه كه تائێستا ژماره‌یان نه‌زانراوه.
له‌و ڕوه‌شه‌وه هه‌سه‌ده داوا له‌هێزه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كات ده‌ستوه‌ردانى خێرا بكه‌ن‌و له‌و پێشێلى ڕێكه‌وتنه بكۆڵنه‌وه.
شارپرێس زانیویه‌تى، کاروانێکی گه‌وره‌ى سەربازیی ئەمریکا کە لەناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی هه‌سه‌ده‌ن، گه‌یشتونه‌ته ناوچه‌كه‌و ڕێگریى له‌په‌ره‌سه‌ندنى زیاترى ناكۆكیه‌كان ده‌كه‌ن‌و ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكاش به‌ناوچه‌كه‌دا ده‌سوڕێنه‌وه.
